fbpx
Shadow Shadow

لەکاتى پەیوەندی سێکسیدا کوشتویەتى و بەنیاز بوە تاوانەکەى بشارێتەوە

22:01 دوو شه‌ممه‌ 25 تشرینی دووه‌م 2019
article image

ناس کورد-

دەیلی مەیلى بەڕیتانی وردەکاریی کوشتنی کچێکى بەڕیتانى لەکاتی ئەنجامدانی پەیوەندییەکی سێکسیدا ئاشکرا دەکات، ئەو کوڕەى پەیوەندییەکەى لەگەڵدا ئەنجامداوە پاش تاوانەکەى تەرمەکەى شاردووەتەوە و ویستویەتى تاوانەکەى بشارێتەوە.

,

بەگوێرەی هەواڵێکى ڕۆژنامەی “دەیلی مەیل” دادگایەکی وڵاتی نیوزلەندا ئەوەی یەکلا کردووەتەوە کە “جێس کیمبسۆن” کە هاوڵاتییەکی نیوزلەندییە لە ساڵی 2018دا “گرەیسی میلانی”، لەکاتى ئەنجامدانى پەیوەندیی سێکسیدا کوشتوە، کە کچى پیاوێکى ملیۆنێرى بەڕیتانییە.

,

ڕۆژنامەکە ئەوەشى خستوەتەڕو، میلانیی تەمەن 22 ساڵ و جێس کیمبسۆنى تەمەن 27 ساڵ، لەڕێگەی  تایبەتمەندی” تێندەر”ەوە کە تایبەت بە یەکترناسین لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ئاشنابوون بە یەکترى.

,

پاش ئەوەی میلانی و جێس یەکتریان ناسیوە، میلانی کوڕەکەى بانگهێشت کردووە بۆ ئاهەنگی لەدایکبوونی، هەر لەو ڕۆژدا پەیوەندی سێکسییان ئەنجامداوە و لەکاتی پەیوەندییەکەدا کوڕەکە میلانى خنکاندووە و کوشتویەتی.

 

لەکاتى پەیوەندی سێکسیدا کوشتویەتى و بەنیاز بوە تاوانەکەى بشارێتەوە

,

ڕۆژنامە بەڕیتانییەکە، ئەوەشی ئاشکراکردووە، جێسی لەکاتی دادگاییکردنەکەدا ئەوەی ڕەتکردووەتەوە کە بە ئەنقەست میلانى کوشتبێت، وتوشیەتى، میلانی لەکاتی پەیوەندییە سێکسییەکەیاندا توشی گرفتی تەندروستی بوە بۆیە گیانیلەدەستداوە.

,

بەڵام پاش ئەوەی لێکۆڵینەوەکانی دادگا سێ هەفتە بەردەوامبوە ئەوە ئاشکراکراوە، جێسی پاش کوشتنی میلانی هەوڵیداوە تاوانەکەی بشارێتەوە بۆ ئەوەش تەرمەکەى خستوەتە نێو جانتایەکی گەشتەوە و بەدووری 25 کیلۆمەتر لە ناوەندی شاری ئۆکڵاند ناشتویەتی، بەڵام  دوای یەک هەفتە تەرمەکە دۆزراوەتەوە.

,

لە لێکۆڵینەوەکانى دادگا دەرکەوتوە، جێسی دوای ئەوەی میلانیی کوشتوە چەند وێنەیەکی ڕوتی گرتوە، ڕۆژێکیش پاش ئەنجامدانی تاوانەکەی هەر لەڕێگەی تایبەتمەندی “تێندەر”ەوە  کچێکی دیکەی ناسیوە.

لەکاتى پەیوەندی سێکسیدا کوشتویەتى و بەنیاز بوە تاوانەکەى بشارێتەوە

,

,

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل