fbpx
Shadow Shadow

وەزیرى تەندروستى ڕوداوەکە بە "جەرگبڕ" لە قەڵەم دەدات

لەکاتى نەشتەرگەریدا ئاگر لە جەستەى ژنێکی ڕۆمانی بەردەبێت و دەمرێت

09:53 چوار شه‌ممه‌ 01 كانونی دووه‌م 2020
article image

ناس کورد-

لە نەخۆشخانەى فلۆریاسکاى بۆخارستى پایتەختى ڕۆمانیا، ژنێک لەکاتێکدا نەشتەگەریى بۆ دەکرا لەلایەن چەند پزیشکێکەوە ئاگر لە جەستەى بەربوو، بەهۆیەوە گیانى لەدەستدا.

.

پزیشکەکانى پسپۆڕى نەشتەرگەری لە نەخۆشخانەکە، لەکاتى نەشتەرگەرییەکەدا بە ئامێرێکى کارەبایى مادەیەکى پاککەرەوەیان بۆ نەخۆشەکە بەکارهێناوە کە ئەو مادەیە بڕێک کحولى تێدایە، ئەوەش بووەتە هۆى ئاگر بەربوون لە جەستەى ژنە نەخۆشە تەمەن 66 ساڵەکە لە هۆڵى نەشتەرگەری نەخۆشخانەکەدا.

.

بەگوێرەى میدیاکانى ڕۆمانیا، ژنەکە نەخۆشى شێرپەنجەى پەنکریاسى بووە و ویستراوە لەڕێگەى ئەو نەشتەرگەرییەوە چارەسەرێکى خێراى بۆ بکرێت بەڵام بەهۆى ڕوداوەکە ئەو نەخۆشە 40% جەستەى سوتاوە و هەر لە نەخۆشخانەکە و بە کاریگەری ئەو ڕوداوە گیانى لەدەستتداوە.

.

لە ئێستادا پۆلیسى شارەکە دۆسییەى لێکۆڵینەوەى وردی لەسەر ڕوداوەکە کردووەتەوە و وەزیرى تەندروستیش لەسەر هێڵە.

.

کەسوکارى ژنە مردووەکە بە میدیاکانى وڵاتەکەیان ڕاگەیاندووە، هیچ وردەکاریەکیان لەسەر ڕوداوەکە پێنەدراوە و تەنها ئەوەیان پێوتراوە کە ئەوە ڕوداوێک بووە و ڕویداوە، لە ئێستاشدا ئەوان پەنجەى تۆمەت بۆ کەس ڕاناکێشن بەڵام دەیانەوێت لێکۆڵینەوە لە ڕوداوەکە بکرێت.

.

ڤیکتۆر کۆستاش، وەزیرى تەندروستى ڕۆمانیا ڕوداوەکەى بە “جەرگبڕ” ناوبرد و هیواى خواست لە وردەکارییەکارییەکانى ڕوداوەکە تێبگەن.

.

وتیشى “خۆم و تیمێک لە وەزارەتى تەندروستى سەرپەرشتى دۆخەکە دەکەین و هەموو هەوڵێکمان بۆ ئاشکراکردنى ڕاستى ئەو ڕوداوە دەخەینە گەڕ”.

.

لاى خۆشیەوە هۆراتیو مۆڵدڤان، جێگرى وەزیرى تەندروستى ڕۆمانیا ڕایگەیاند، دەبوو پزیشکەکان ئەوەیان بزانیاییە بەکارهێنانى مادەى کحولى بۆ پاککردنەوە لەکاتى نەشتەرگەریدا قەدەغەیە و بەمەرج ئەوە بەکاردەهێنریت.

.

ڕۆمانیا بەوە ناسراوە کە تاکە وڵاتى دەگمەنى ئەوروپایە کە پارەیەکى کەم بۆ کەرتى تەندروستى خەرج دەکات و سیستمە تەندروستیەکەشى بە پێشکەوتوو هەژمار ناکرێت و نەخۆشخانەکانیشیان گرفتى کۆالێتیان هەیە.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل