fbpx
Shadow Shadow

لەژێر فشارى نێودەوڵەتیدا هێڵەکانى ئەنتەرنێت لەسەرانسەرى عێراق کارا کرایەوە

09:40 هه‌ینی 04 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

 

ناس کورد-

لەژێر فشارى رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان و بەتایبەت رێکخراوى لێبوردنى نێودەوڵەتى، حکومەتى عێراق ناچار بوو هێڵەکانى ئەنتەرنێت لەسەرجەمى شارەکانى عێراق کارا بکاتەوە کە بەهۆى خۆپیشاندانەکانەوە راگیرابوون.

.

بەگوێرەى چه‌ند داتایه‌ك كه‌ ماڵپه‌ڕێكى جیهانى تایبه‌ت به‌چاودێریكردنى چالاكییه‌ ئه‌لیكترۆنیه‌كان بڵاوى كردووه‌ته‌وه‌، له‌ئان و ساتى به‌رفراوانى خۆپیشاندانه‌كاندا ڕێژه‌ى ده‌ستڕانه‌گه‌یشتن به‌هێڵه‌كانى ئەنته‌رنێت و تۆڕە ‌كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان له‌چه‌ند شارێكى عێراقدا بۆ 70% دابه‌زیوه‌ و ئه‌وه‌ش ده‌رفه‌تى داوه‌ته‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كان ‌ توندوتیژى دژى خۆپیشانده‌ران به‌كاربهێنن.

.

دواى پچڕاندنى هێڵه‌كانى ئێنته‌رنێت و قه‌ده‌غەكردنى تۆڕە‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان ژماره‌ى قوربانیان له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌كانى عێراقە‌وه‌ له‌ 9 كوژراوه‌وه‌ بۆ نۆزده‌ كوژراو به‌رزبوە‌وه‌، ئه‌وه‌ش وایكرد داواكارى خۆپیشانده‌ران له‌دابینكردنى حزمه‌تگوزارییه‌كان و نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵیه‌وه‌ به‌ره‌و دەستلەکارکێشانەوەى سه‌رۆك وه‌زیران به‌رزبویه‌وه‌.

.

كوژرانى 10 خۆپیشانده‌رى تر له‌شه‌وى چوارشەممەدا له‌پاش ڕاگرتنى هێڵه‌كانى ئەنته‌رنێت و تۆڕە‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان ئاماژه‌یه‌كه‌ بۆ ئه‌وه‌ى هێزه‌ ئه‌منیه‌كان دەیانویست ده‌رفه‌تى ئه‌نجامدانى توندوتیژى و شكستپێهێنانى خۆپیشاندان و ناڕە‌زایه‌تیه‌كه بەدەستبهێنن و ڕێگه‌ له‌به‌رفراوانى شه‌پۆله‌كه بگرن.

.

به‌ڵام له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك هاووڵاتییەوە هەمان شەو چه‌ند گرته‌ ڤیدیۆیه‌كى ئان وساتى خۆپیشاندانه‌كه‌ بڵاو كرایه‌وه‌ و به‌پێى ئه‌و دیمه‌نانه‌ هه‌زاران خۆپیشانده‌ر ڕژاونه‌ته‌ سه‌ر شه‌قامه‌كان و هێزه‌ ئه‌منیه‌كانیش بۆ بڵاو پێكردن و گه‌مارۆدانیان گوله‌ به‌كارده‌هێنن.

.

هه‌ر به‌پێى ئه‌و گرته‌ ڤیدیۆیانه‌ى كه‌ دواتر له‌لایه‌ن چالاكوانانەوە‌ بڵاوكرایەوە ‌، كاتێك هێزه‌ ئه‌منیه‌كان ده‌یانه‌وێت گه‌مارۆ بخه‌نه‌ سه‌ر خۆپیشانده‌ران، ده‌نگى چه‌ند ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له بەشێک لە شارەکان دەبیسترێت.

.

كوژاندنه‌وه‌ى هێڵه‌كانى كاره‌با و ئه‌نته‌رنێت

.

بەگوێرەى ‌ماڵپەڕى (نێت بلوكس ) كه‌ تایبه‌ته‌ به‌كاروبارى چاودێریكردنى  چالاكییه‌ ئه‌لیكترۆنیه‌كان ، له‌لایه‌ن چه‌ند كۆمپانیایه‌كى تایبه‌ت به‌ئەنته‌رنێت و په‌یوه‌ندیكردنى عێراقه‌وه‌ هێڵەکانى ئەنتەرنێت فلتەر کراوە و له‌ئان و ساتى كۆت و به‌ندخستنه‌ سه‌ر تۆڕە‌كان و كوژاندنه‌وه‌ى كاره‌بادا سه‌دان خۆپیشانده‌ر له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌كانه‌وه‌ به‌گازى فرمێسك ڕێژ و گوله‌ برینداركران.

.

هه‌ر بەگوێرەى ماڵپه‌ڕە‌كه‌، له‌لایه‌ن كۆمپانیا سه‌ره‌كیه‌كانى ئیرس لینك و ئاسیا سێڵ و زه‌ین چه‌ند خزمه‌تگوزاریه‌ك كه‌مكراوه‌ته‌وه‌  و سانسۆریان خراوه‌ته‌ سه‌ر.

عرض الصورة على تويتر

.

هه‌ر به‌پێى داتاكان ده‌ستڕاگه‌یه‌شتن به‌ ئەنته‌رنێت و كاره‌با له‌عێراقدا به‌رێژه‌ى 70% دابه‌زیوه‌.

.

ڕێكخراوى لێبوردنى نێو ده‌وڵه‌تی لەبارەى راگرتنى تۆڕەکانى ئەنتەرنێت راگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە و داواى لە ‌ده‌سه‌ڵاتدارانى عێراق كرد‌ كۆتایى به راگرتنى نایاسایى هێڵەکانى ئینته‌رنێت بهێنرێت و سه‌پاندنى قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆى زۆره‌ملێى سه‌ر هاوڵاتیانیش کۆتایى پێبهێنرێت.

.

رێکخراوەکە ‌ ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وە كرد‌ ناڕە‌زایه‌تى چه‌ندین كه‌سیان به‌ده‌ستگه‌یشتووه‌ كه‌ باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن له‌شاره‌كانى به‌غدا و به‌سڕە‌ و نه‌جه‌ف و بابل له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌كانه‌وه‌ بۆمبى ده‌نگى و گوله‌ له‌دژى خۆپیشانده‌ران به‌كارهێنراوه‌.

.

به‌پێى وته‌ى ژماره‌یه‌كیش له‌خۆپیشانده‌ر كه‌قسه‌یان بۆ ڕێكخراوه‌كه‌ كردووه‌، شه‌پۆلى خۆپیشانده‌ران به‌هۆى به‌كارهێنانى بۆمبى ده‌نگى و گوله‌وه‌ زیانی گیانیان به‌ركه‌وتووه‌ ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ به‌كارهێنانیان دژ بە خۆپیشاندەر و هاووڵاتیان قه‌ده‌غه‌یه‌.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل