fbpx
Shadow Shadow

لەژێر فشارى خۆپیشاندەراندا سه‌رۆكى پۆلیڤیا ده‌ستى له‌كارکێشایەوە

09:52 دوو شه‌ممه‌ 11 تشرینی دووه‌م 2019
article image

ناس کورد-

 

لەژێر فشارى خۆپیشانده‌رانى وڵاته‌كه‌یدا كه‌ نزیكه‌ى سێ هه‌فته‌یه‌ له‌دژى ده‌ستیپێكردووه‌، سه‌رۆكى پۆلیڤیا ده‌ستى له‌كاركێشایه‌وه‌ و ڕێگه‌ نه‌درا بۆ خولى چواره‌مى ویلایه‌ته‌كه‌ى به‌رده‌وام بێت له‌پۆستى سه‌رۆكایه‌تى تا ساڵى 2025.

.

ئیڤۆ مۆرالیس سه‌رۆكى پۆلیڤیا كه‌ ئێستا له‌ته‌مه‌نى 60 ساڵاندایه‌ و له‌ساڵى 2006 ه‌وه‌ سه‌رۆكایه‌تى ئه‌و وڵاته‌ى گرتووه‌ته‌ ده‌ست، له‌لێدوانێكى ته‌له‌فزیۆنیىدا ڕایگه‌یاند “ده‌ستله‌كارده‌كێشمه‌وه‌ وه‌كو سه‌رۆكى وڵات”.

.

دواى فشارى نێو ده‌وڵه‌تى و ناوخۆیى به‌مه‌به‌ستى به‌دواداچوون بۆ هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكایه‌تى پۆلیڤیا كه‌ 20ى مانگى ئۆكتۆبه‌رى ڕابردوو ئه‌نجامدرا و گومانى ساخته‌كردن تێیدا لێده‌كرا، ئه‌نجامه‌كه‌ هه‌ڵوه‌شێنرایه‌وه‌ و داواى هه‌ڵبژاردنێكى تر كرا.

.

پێش ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى سه‌رۆكى پۆلیڤیا نیازى خۆى بۆ ئەنجامدانى هه‌ڵبژاردنێكى تر ڕاگه‌یاند، به‌ڵام ئه‌وه‌ش نه‌بووه‌ هۆى كۆتاییهاتنى ناڕه‌زایه‌تى وڵاته‌كه‌ى كه‌ داواى ڕۆشتنیان ده‌كرد.

.

لەگەڵ بەردەوامى خۆپیشاندانەکاندا، فەرماندەى سوپا و ژمارەیەکى زۆر سەرکردەى ئۆپۆزسیۆن داوایان لە مۆرالیس کرد دەستلەکاربکێشێتەوە.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل