Shadow Shadow

کچە شۆخەکەى بالەى دەربەندیخان سەبارەت بە جوانییەکەی چی دەڵێت؟

لەڕێگەی ناس کوردەوە خەیاڵ حەمە باس لە هۆکارەکانى سەرکەوتنى دەکات

15:24 چوار شه‌ممه‌ 07 ئاب 2019
article image

ناس کورد- شەهرام عەزیز

خەیاڵ حەمە، ئەو کچە شۆخە وەرزشکارە دەربەندیخانییەی پاش پێنج ساڵ دەستکردنی بە یاری بالە، بانگهێشتی تیپی یەکەمی هەڵبژاردەی عێراق کرا، ئەو لە گفتوگۆیەکدا لەگەڵ ناس کورد باس لە هۆکاری سەرکەوتنەکانی دەکات، هەروەها ئەو لەبارەى دەنگدانەوەکان لەسەر جوانییەکەی ڕاى خۆى دەردەبڕێت.

.

خەیاڵ حەمە ئەحمەد، کە تەمەنی 23 ساڵە و لە 5ی ئەیلولی ساڵی 1996 لەدایکبووە، لە ساڵی 2014وە دەستی بە یاریکردن کردووە، جگە لە وەرزش سەرقاڵی کارێکی دیکەشە.

.

ئەو یاریزانە کچە لەوبارەیەوە بە ناس کوردی ڕاگەیاند: “لە ساڵی 1996 لەدیکبووم و دانیشتووی قەزای دەربەندیخانم، ماوەی پێنج ساڵە دەستم بە یاری بالە کردووە و هەر لە سەرەتاشەوە لە یانەی دەربەندیخان دەستم پێکردووە و لەئێستاد کاپتنی یانەکەم”.

.

لەڕێگەی ناس کوردەوە خەیاڵ حەمە باس لە هۆکارەکانى سەرکەوتنى دەکات

.

ئەو هەرچەندە خۆی تەرخانکردووە بۆ وەرزش و کاپتنی یانەکەیەتی کە ئەمساڵ پلەی چوارەمیان لە خولی نایابی عێراق بەدەستهێنا، بەڵام سەرقاڵی خوێندنیشە و وتی: “جگه‌ له‌ وه‌رزش سه‌رقاڵی خوێندنم له‌ قۆناغی 12ی ئاماده‌یی”.

.

کاپتنەکەی تیپی بالەی یانەی دەربەندیخان تاکە کچە کوردە لەئێستادا بانگهێشتی هەڵبژاردەی عێراق کرابێت، ئاماژەی بەوەکرد: “وه‌ك خەونی تاكه‌ كه‌سی، خه‌ونم ئه‌وه‌ بووه‌ ڕۆژێک لە هه‌ڵبژارده‌ی عیراق یاری بکەم، سوپاس بۆ خوا خه‌ونه‌كه‌م به‌ دیهات”.

.

جەختیشیکردەوە، خه‌ونی ئەو زیاتر به‌ره‌و پێشچوونی وه‌رزش و یاری باله‌یه‌ به‌ تایبه‌تی له‌ شاره‌كه‌ی و كوردستان و عیراق به‌ گشتی.

.

لەڕێگەی ناس کوردەوە خەیاڵ حەمە باس لە هۆکارەکانى سەرکەوتنى دەکات

.

دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی بانگێشتکردنی خەیاڵ حەمە بۆ هەڵبژاردەی عێراق، تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان پڕبوون لە وێنەی ئەو کچە دەربەندیخانییە و بەشێوەیەکی بەرچاو باس لە جوانی ئەو یاریزانە دەکرا، سەبارەت بەوە کچە شۆخەکەی یانەی دەربەندیخان وتى: “وه‌ك خۆم وای نابینم و منیش كه‌سێكی ئاساییم وه‌ك هه‌موو مرۆڤێكی دیکە، ئه‌وه‌شی منی پێ جوان بووه‌ سوپاسی دەکەم”.

.

هاوکات باسی لە هۆکاری سەرکەوتنەکانی کرد، کە ڕاهێنەرەکەی بەهۆکاری هەموو سەرکەوتنەکانی دەزانێت، هەروەها خێزانه‌كه‌ی کە زۆر هاوكاری بوون و پاڵپشتی دەکەن، جیا له‌وه‌ش هاوڕێ و هاوكاره‌كانی کە بە وتەی خۆی هه‌مووكات پشتگیریان كردووە و زیاتر هانیان داوە، بۆ به‌رده‌وام بوون له‌ ئاست به‌رزی.

.

هەرچەندە پێشووتر، کچە یاریزانی دیکە هەبوون بانگهێشتی هەڵبژاردەی عێراق کرابن، بەڵام خەیاڵ حەمە لەئێستادا تاکە کچی کوردە، بانگهێشت کرابێت، ئەو دوێنێ سێشەممە 6ی ئابی 2019 لەگەڵ یانەکەی کۆتا یاری ئەم وەرزەی خولی نایابی عێراقیان ئەنجامدا و توانیان پلەی چوارەم بەدەستبهێنن.

 

لەڕێگەی ناس کوردەوە خەیاڵ حەمە باس لە هۆکارەکانى سەرکەوتنى دەکات

.

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل