fbpx
Shadow Shadow

لەڕێگەی مۆبایلەوە هەڕەشەی کوشتن لە چالاکوانانى خۆپیشاندانەکانى گۆڕەپانی تەحریر دەکرێت

23:03 پێنج شه‌ممه‌ 03 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

 

ناس کورد-

چالاکوانانى بەشداربووی خۆپیشاندانەکانی گۆڕەپانی تەحریر لەڕێگەی نامەی مۆبایلەوە هەڕەشەیان لێدەکرێت، هاوکات داوایەکی عەبدولمەهدیش بۆ دانووستان ڕەتدەکەنەوە.

.

ئەمڕۆ (پێنجشەممە،3ی تشرینی یەکەمی 2019)، سەرچاوەیەک لە شاری بەغدا، بەناس کوردی ڕاگەیاند:” بۆ تۆقاندنی خۆپیشاندەران و دامرکاندنەوەی خۆپیشاندانەکان، ژمارەیەک چالاکوانی مەدەنی دووچاری هەڕەشەی کوشتن بوونەتەوە”.

.

سەرچاوەکە وتیشی،  ئەو چالاکوانە مەدەنییانە لەلایەن کەسانێکی نەناسراوەوە لەڕێگەی نامەی مۆبایلەوە هەڕەشەی کوشتنیان لێکراوە ئەگەر پاشگەز نەبنەوە لە بەشداریکردن لە خۆپیشاندانەکان.

.

سەرچاوەکە جەختی لەوەکردەوە ” یەکێک لە چالاکوانەکان، خەڵکی شاری واسیتە بە مەبەستی بەشداریکردنی لە خۆپیشاندانەکانی گۆڕەپانی تەحریر لە بەغدا چووەتە ئەو شارە، دوای گەڕانەوەی بۆ ماڵی خۆیان لە پارێزگای واسیت کەسانی نەناسراو نامەیەکی هەڕەشە ئامێزیان هاوپێچ لەگەڵ فیشەکێکدا هەڵداوەتەوە ماڵەوەیان”.

.

 

سەرچاوەکە ئەوەی خستەڕوو، خۆپیشاندەران داوایەکی عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانى عێراقیان بۆ دانووستان ڕەتکردووەتەوە، بەو پێیەی کەئەوان کۆمەڵێک گەنجن سەر بە هیچ لایەنێکیش نین و هیچ سەرکردەیان نییە و بە خۆڕسکانە خۆپیشاندانەکان بەڕێوە دەبەن، داواکاری ئەوانیش تەنها دەستلەکارکێشانەوەى عەبدولمەهدییەو هیچى تر.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل