Shadow Shadow

لەڕێگەى مەسجەوە ئەندامانى ئەنجوومەنى پارێزگاى کەرکوک بۆ دانیشتنى ئەنجوومەنەکە ئاگادارکرانەوە

09:52 سێ شه‌ممه‌ 11 حوزه‌یران 2019
article image

ناس کورد- هەڤاڵ فەتاح

لەڕێگەى ناردنى مەسجى تەلەفۆنەوە ئەندامانى ئەنجوومەنى پارێزگاى کەرکوک بۆ دانیشتنى ئاسایى ئەنجوومەنەکە ئاگادارکرانەوە و بەوتەى ئەندامێکى کوردى ئەنجوومەنەکەش “وەک جارەکانى تر نیساب تەواو ناکرێت و دانیشتنەکە ناکرێت”.

.

کاکەڕەش سدیق، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك، لەلیستى برایەتى بە ناس کورد-ی ڕاگه‌یاند:” دوێنی (دووشەممە) لە ڕێگەی مەسجەوە ئاگادارکراینەوە کە ئەمڕۆ (سێشەممە 11ى 6ى 2019، دانیشتنى ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکوک ئەنجام دەدرێت بۆ تاوتوێکردنى پرسی پڕۆژەکانی کەرکوک و پرسی چۆنیەتی خەرجکردنی پارەی پترۆ دۆلار”.

.

بەوتەى کاکە رەش سدیق، ئەگەر دانیشتنەکە ئەنجامدرا کار بۆ ئەوە دەکەن لە 50%ى پارەى پترۆ دۆلار بۆ پڕۆژە تەشغیلیەکان تەرخان بکەن.

.

ئەندامەکەى لیستى برایەتى، بەدووریزانى دانیشتنەکە سەر بگرێت و لەو بڕوایەدایە بەهۆى تەواونەبوونى نیسابەوە وەک جارەکانى تر دانیشتنەکە ناکرێت.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل