fbpx
Shadow Shadow

لەڕێى سەنتەرێکەوە پێشمەرگە فێرى زمانە بیانییەکان دەکرێت

21:53 دوو شه‌ممه‌ 14 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد-

لەلایەن وەزارەتی پێشمەرگەوە خولێکی فێربوونی زمانە بیانییەکان، بۆ هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان کرایەوە، ئەوەش بە دامەزراندنى سەنتەرێکى زمان لە ناو وەزارەتەکە.

,

ئه‌مڕۆ دووشەممە 14ی تشرینی یەکەمی 2019، وەزارەتی پێشمەرگە بە ئامادەبوونی وەزیری پێشمەرگە و کۆمەڵێک بەرپرسی وەزارەتەکە و سەرکونسوڵی وڵاتانی ئه‌مریکا، به‌ریتانیا، ئه‌ڵمانیا، هۆڵه‌ندا و ژماره‌یه‌ک لە بەرپرسانی هێزه‌کانی هاوپه‌یمانان، سه‌نته‌رێکی زمان بۆ هێزەکانی پێشمه‌رگه‌ کرایەوە.

,

شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگە ڕایگەیاند: “کردنه‌وه‌ی ئه‌م سه‌نته‌ره‌ زۆر پێویست و به‌سوده ‌و هه‌نگاوێکه‌ له چوارچێوه‌ی به‌رنامه‌ی چاکسازی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ دامه‌زراوه‌، بۆ ئه‌مه‌ش سوپاسی وڵاتانی ئه‌مریکا، ئه‌ڵمانیا، به‌ریتانیا و هۆڵه‌ندا ده‌که‌ین له‌ هاوکاریکردنی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ له ‌کردنه‌وه‌ی سه‌نته‌ری زمان، هیواخوازم جگه‌ له ‌زمانی ئینگلیزی و ئه‌ڵمانی زمانه‌کانی دیکه‌ش له ‌سه‌نته‌ره‌که‌ بکرێنه‌وه‌”.

,

شۆڕش ئیسماعیل ئاماژەی بەوەشکرد: “وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ سوره‌ له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی چاکسازی، بۆ ئه‌مه‌ش حکومه‌تی هه‌رێم به‌ هه‌موو توانایه‌کییه‌وه‌ پشتگیری له‌و هه‌نگاوه‌ ده‌کات که‌ به ‌هاوکاری هاوپه‌یمانان ده‌ستمان پێکردووه‌”.

,

وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ وتیشی، کردنه‌وه‌ی ئه‌و سه‌نته‌ره‌ هاوشان ده‌بێت له ‌کارئاسانی به‌ڕێوه‌چوونی پڕۆسه‌ی چاکسازی به‌وه‌ی به‌شداربوانی جگه‌ له ‌زمانی دایک زمانی دووه‌م و سێیه‌م فێر ده‌بن و به‌فێربوونی زمانه‌ جیهانییه‌کان هێزی پێشمه‌رگه‌ پڕۆسه‌ی ئاڵوگۆڕی گفتوگۆکان و مه‌شق و راهێنانه‌کان له‌گه‌ڵ راوێژکارانی هاوپه‌یمانان ساناتر و باشتر ده‌چێت به‌ڕێوه.

,

سه‌نته‌ری زمان بۆ پێشمه‌رگه، بۆ یه‌که‌مجاره‌ له‌ هه‌رێمی کوردستان ده‌کرێته‌وه ‌و‌ سه‌ربه‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چاکسازی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌یه‌، له‌ قۆناغی یه‌که‌م  هه‌ردوو زمانی ئینگلیزی و ئه‌ڵمانی تێدا ده‌خوێندرێت، ساڵانه‌ش چوار خول له‌و سه‌نته‌ره‌ ده‌کرێته‌وه‌، له‌ئێستادا خولی یه‌که‌می فێربوونی زمانی ئینگلیزی و ئه‌ڵمانیا بۆ ژماره‌یه‌ک ئه‌فسه‌ری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ ده‌ستی پێکردووه‌.

,

,

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل