fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

لەڕوداوێکى سەرسوڕهێنەردا مناڵێکى تەمەن پێنج ساڵان حەوت کەس و سەگێکی لەمردن ڕزگارکرد

22:28 هه‌ینی 14 شوبات 2020
article image

ناس کورد-

 

لەڕوداوێکى دەگمەن و سەرسوڕهێنەردا لەئەمریکا، مناڵێکى تەمەن پێنج ساڵان توانی حەوت کەس و سەگێک لەحاڵەتى مردن ڕزگار بکات و بەوهۆیەشەوە خەڵات کرا.

،

میدیاکانى ئەمریکا بڵاویانکردەوە، دواى ئەوەى بەهۆى شۆرتى کارەباوە ئاگر لەماڵێک لە ویلایەتی جۆرجینیا کەوتووەتەوە، نوح کە منداڵێکی پێنج ساڵانی ماڵەکەیە بەپەلە دەچێت خوشکە دوو ساڵانەکەى کە خەوتووە بەخەبەر دێنێت و دەستى دەگرێت و دەتوانێت ڕزگارى بکات.

،

هەر بەپێى ئەو میدیایانە، نوح خوشەکەى لەپەنجەرەکەوە کردووەتە دەرەوەى ژوورە گڕگرتووەکەوە پاشان گەڕاوەتەوە بۆ ئازاد کردنى سەگەکەشیان.

،

هەر لەسەر ڕوداوەکە، ڕۆژنامەى زە سەنیى بەریتانی ئەوەى بڵاوکردووەتەوە، پاڵەوانە بچوکەکە تەنها بەڕزگار کردنى خوشک و سەگەکە کۆڵى نەداوە، کاتێک پزیشکى ئاگرەکەش پەڕیوەتەوە بۆ ماڵى داروسێکەیان کە ماڵى باپیرییەتى وئەوانیش پێنج کەس بوون لەماڵەکەدا فریاى ئەوانیش کەوتووە بووەتە هۆى  ڕزگارى کردنیان لەئاگرەکە.

،

هەر لەگەڵ پەڕینەوەى ئاگرەکە بۆ ماڵى باپیرى, نوح خێرا چووەتە ماڵەوەیان و لەخەو خەبەرى کردوونەتەوە و ئەوانیش لەگەیشتنى ئاگرەکە بەئاگاهاتوون.

،

بەپێى وتەى بەرپرسى دەزگاى ئاگر کوژینەوەى ناوچەکەش کە قسەى بۆ میدیاکانى ئەمریکا کردووە، ئەوەى کە نوح کردوویەتى لەسەرەوەى تواناى خۆیەتى و کردەیەکى سەرسوڕهێنەر و نائاساییە.

،

لاى خۆشییەوە، ووز، باپیرى نوح وتوییەتى: ” نەوەکەم ژیانى ئێمەى ڕزگار کرد، لەخەوێکى قوڵدابوین و هەستمان بەهیچ شتیک نەکرد کە لەدەرووبەرمان ڕویدابوو”.

،

دوا بەدواى ڕوداوەکەش، دەزگاى ئاگرکوژینەوەى ناوچەکەش سوپاس و ڕێزلێنانیان بەخشییە نوح و نازناوى پیاوى ئاگرکوژینەوەى فەخرىیان پێبەخشی. 

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل