Shadow Shadow

لەچوار ساڵی داهاتو سیستەمی بانگدانی ئەلیکترۆنی لەسەرتاسەری کوردستان جێبەجێدەکرێت

19:43 دوو شه‌ممه‌ 26 ئاب 2019
article image

ناس کورد –

بەرپرسی پەیوەندییەکانی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی، رایگەیاند “پلانیان هەیە لە چوار ساڵی داهاتودا لەسەرتاسەری کوردستان بۆ ڕێکخستنی کاتی بانگ سیستەمی بانگدانی ئەلکترۆنی جێبەجێ بکەن”.

.

مەریوان نەقشبەندی، بەرپرسی پەیوەندییەکانی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی بە ناس کوردی راگەیاند “ماوەی چەند ڕۆژێکە لەلایەن میدیاکانەوە بەهەڵە هەواڵی بڕیارێکی وەزارەتی ئەوقاف دەربارەی دیاریکردنی شێوازی بانگدان و دیاریکردنی ئاستی دەنگی بڵندگۆی مزگەوتەکان بڵاوبووەتەوە و چەندین لێکدانەوە و شرۆڤەی هەڵەی بۆ کراوە و باس لەوە کراوە کە وەزارەتی ئەقاف دەیەوێت ڕۆڵی مزگەوتەکان کەم بکاتەوە، بەڵام ئەو هەواڵانە سەرجەمیان ناڕاستن و مەبەستی دیاریکراویان لەپشتەوەیە”.

.

نەقشبەندی ئاماژەی بەوە کرد، ماوەیەکی زۆرە گلەییەکی زۆر هەیە لەلایەن هاوڵاتیانەوە لەسەر خشەخش و دەنگی ناڕێک و ناخۆشی بڵندگۆ و بانگبێژی هەندێک لە مزگەوتەکان و داوایان کردبوو کە ئەوە چاک بکرێت، بۆیە ئەوانیش بەباشیان زانیوە کە یەکێک لەخاڵەکانی کارکردنی چوار ساڵی داهاتووی وەزارەتەکەیان ڕێکخستنەوەی شێوازى بانگدان بێت.

.

بەرپرسەکەى وەزارەتى ئەوقاف روونیدەکاتەوە، دوای پرسکردن بە لیژنەی فتوا و یەکێتی زانایان و شارەزایانی ئاینی بڕیاریان داوە کار بکەن بۆ ئەوەی لە هەر شارێکی کوردستان بانگێکی دیاریکراو و لە یەک کاتی دیاریکراودا بدرێت و بانگەکەش ئەلیکترۆنی بێت و بەسیستەمێکی ئۆتۆماتیکی بدرێت، بەڵام بڕیارەکە جێبەجێ نەکراوە.

.

جەختیى کردەوە، هێشتا دەمانەوێت لە ساڵانی داهاتودا ئەو سیستەمە جێبەجێ بکەین، ئەوەش بەتەواوەتی سیستەمی بانگدان ڕێکدەخاتەوە و هیچ کەس بێزار نابێت بەهۆی دەنگی بڵندگۆکانەوە.

.

مەریوان نەقشبەندى ئەو دەنگۆیانەشى رەتکردەوە کە وەزارەتى ئەوقاف بڕیارى دابێت بانگ تەنها بە بڵندگۆی ناوەوەی مزگەوتەکان بدرێت.

.

وتیشى “بانگ بە بڵدنگۆی دەرەکی دەدرێت و هەروەها وتارەکانی هەینی هەر بە بڵندگۆی دەرەکی دەبێت”.

.

ئاماژەى بەوەش کرد، ڕێنماییەکە بۆ ئەو مزگەوت و هۆڵانەیە کە هەندێک مەراسیمی ئاینی تێدا بەڕێوەدەچێت وەکو مەولود و قورئانخوێندن وهەندێک بابەتی دیکە، ئەوانە دەبێت دەنگیان نەچێتە دەرەوە بۆ ئەوەی خەڵکی بێزار نەکەن.

.

لێدوانەکە لە کاتێکدایە پێشتر نەبەز ئیسماعیل، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی ڕایگەیاندبوو “ئاستی دەنگی بڵندگۆی مزگەوت و شوێنە ئاینییەکان بە سیستەم رێکخراوە و دیاریکراوە، گشتاندنی پێکراوە بۆ هەموو مزگەوتەکان، دەبێت پابەندبن پێوەی و نابێت ببنە هۆی بێزارکردنی هاونیشتمانیان و دەنگی بڵندگۆکان لەو ئاستە بەرزتر بێت، کە دیاریکراوە  هەروەها هەر هاونیشتمانییەک (بەرزی) دەنگی بڵندگۆی مزگەوتەکان بێزاری بکات، دەتوانێت ئاگادارمان بکاتەوە بۆ ئەوەی رێوشوێنی پێویست بگرینەبەر”.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل