Shadow Shadow

لەوەرزی قەدەغەكردنی راوە ماسیدا پۆلیس چوار راوكەری دەستگیركرد

09:02 سێ شه‌ممه‌ 28 ئایار 2019
article image

ناس كورد-
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی گەرمیان راگەیەندراوێكی لەبارەی دەستگیكردنی چوار راوكەر بڵاوكردەوە كە لەوەرزی قەدەغەكردنی راوە ماسیدا خەریكی راوکردن بوون.

.

لەراگەیەندراوەكەی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی گەرمیان كە وێنەیەكی دەست (ناس كورد) كەوتووە، ئاماژە بەوە كراوە “بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان وژینگەی گەرمیان، لەڕێگای بەش وبنكە ومەفرەزەكانیەوە، بەردەوام وبە وردی چاودێری سەرجەم ڕووبار وهەموو ڕووبەرە ئاوییەكان دەكات بەمەبەستی پاراستنی سامانی ماسی لە وەرزی قەدەغەكردنی ڕاوەماسیدا”.

.

بەگوێرەی راگەیەندراوەكە، شەوی ڕابردوودا مەفرەزەیەكی بنكەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی كۆكس سەر بە بەشی كفری بەسەرپەرشتی ئەفسەری بنكە، دوای چاودێرییەكی ورد توانیان (4) سەرپێچیكار دەستگیر بكەن كە (2) هۆكاری بەكارهێنانی ناو ئاو (بەلەم) یان پێ بووە كە بەنایاسایی بەكاریان هێنابوو بۆ مەبەستی ڕاوە ماسی لەوەرزی قەدەغەكردنی ڕاوە ماسیدا.

.

راگەیەندراوەكە روونیدەكاتەوە، لەكاتی دەستگیركردنی راوكەرەكاندا چەند ماسیەكیان ڕاوكردبوو، هەروەها دەستبەسەر (4) باتریشدا گیرا كە بۆ مەبەستی كارەبا بەكاریان هێنابوو، لەگەڵ چەند كەرەستەیەكی تری ڕاوكردنی ماسیدا.

لەوەرزی قەدەغەكردنی راوە ماسیدا پۆلیس چوار راوكەری دەستگیركرد لەوەرزی قەدەغەكردنی راوە ماسیدا پۆلیس چوار راوكەری دەستگیركرد لەوەرزی قەدەغەكردنی راوە ماسیدا پۆلیس چوار راوكەری دەستگیركرد

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل