fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

لەوانەیە پانگۆلین کۆرۆناى گواستبێتەوە بۆ مرۆڤ.. زانایانی چینی زانیاری دەدەن

15:55 هه‌ینی 07 شوبات 2020
article image

ناس کورد-

زانایانى چینى سەرچاوەیەکى تریان بۆ بڵاوبونەوەى ڤایرۆسى کۆرۆنا دۆزیەوە کە گیاندارێکى ترەو پێى دەوترێت مێرولەخۆر یاخود Pangolins و ڕێژەى لێکچونى ئەو کۆرۆنایەى لە لەشى ئەم گیاندارەدا بووە %99 لەو کۆرۆنایە دەچێت کە لە لەشى مرۆڤدایە.

.

زانکۆى کشتوکاڵى باشورى چین کە لێکۆڵینەوەکەى کردووە لە ڕاگەیەنراوێکدا بڵاویکردوەتەوە، ئەگەرى هەیە کۆرۆناى نوێ لە گیاندارى پانگۆلینەوە گواسترابێتەوە بۆ مرۆڤ، لە لێکۆڵینەوە نوێکەدا دەرکەوتوە کە ڕیزبەندى بۆماوەیى ئەو ڤایرۆسە %99 لەو ڤایرۆسە دەچێت کە مرۆڤى پێ توشبوە، ئەو دۆزینەوەیەش گرنگیەکى زۆرى هەیە و لەوانەیە یاریدەدەر بێت لە کۆنتڕۆڵکردنى گواستنەوەى ڤایرۆسەکە.

.

هەر لەو بارەیەوە، لیو یاهونگ، سەرۆکى زانکۆکە ڕونیکردوەتەوە، زیاتر لە هەزار نمونە وەرگیراوە بۆ گەیشتن بەو ئەنجامە، لێکۆڵینەوەکەش هاوکار دەبێت بۆ خۆپاراستن و بەرەنگاربونەوەى ڤایرۆسەکە، هەروەها لێکۆڵینەوەیەکى باشە لە زانستى ئاژەڵانى وشکانیدا.

.

پانگۆلین یەکێکە لەو گیاندارانەى کە لەبازڕەکانى چیندا بە شێوەیەکى نایاسایى بازرگاى پێوە دەکرێت و ئەوەش لە پێناو گۆشتەکەى و پێستەکەیدا.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل