fbpx
Shadow Shadow

لەنێوان گەڕانەوە و نەگەڕانەوە بۆ بەغداد فراکسیۆنە کوردییەکان یەکلا نەبوونەتەوە

19:59 هه‌ینی 04 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد- شەهرام عەزیز

فراکسیۆنە کوردییەکان لە پەرلەمانی عێراق تاووتوێی بڕیاری بەشداریکردن یاخود نەکردن لە دانیشتنەکەی سبەی پەرلەمانی عێراق دەکەن، بەنیازن پێکەوە سەرجەمیان هاوهەڵوێست بن لەو بڕیارەدا، تا ئێستاش یەکلا نەبوونەتەوە.

,

هاوکاتى خۆپیشاندانەکانى بەغداد و شارەکانى دیکەى عێراق و کەوتنەوەی چەندین قوربانی، سبەی دانیشتنی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەدەچێت، چەند فراکسیۆنێکی عەرەبیش بەهۆی خۆپیشاندانەکانەوە بڕیاریانداوە بەشداری دانیشتنەکە نەکەن.

,

سەبارەت بە بڕیاری فراکسیۆنە کوردییەکان، جەمال کۆچەر، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتوو لە پەرلەمانی عێراق بە ناس کوردی ڕاگەیاند: “تائێستا هیچ فراکسیۆنێک بە فەرمی بڕیاری نەداوە بەشداری دانیشتنەکە بکات یاخود نا، دەمانەوێت هەموو لایەنە کوردییەکان هاوهەڵوێست بین لەو بڕیارەدا سەرجەممان پێکەوە بەشداری بکەین یاخود بەشداری نەکەین”.

,

کۆچەر وتیشی: “لەئێستادا لەڕێگەی گروپێکی تۆڕی کۆمەڵایەتییەوە گفتوگۆ دەکەین، بۆ ئەوەی بڕیارێکی کۆمەڵ بدەین و ئەمشەو ئەوە یەکلایی دەکەینەوە، ئەگەری زیاتریش ئەوەیە بەشداری نەکەین”.

,

سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتوو ئاماژەی بەوەشكرد، بەرپرسانی حکومەت دەیانەوێت، کێشە و گرفتەکان بخەنە ئەستۆی پەرلەمان، بەڵام لە ڕاستیدا ئەوانە پەیوەندی بە حکومەتەوە هەیە نەوەک پەرلەمان، بۆیە پێویستە حکومەت چارەسەرێک بدۆزێتەوە، دواتر ئەوەی لە ئەستۆی پەرلەمانە لێپێچینەوەیە لە وەزیر و کاربەدەستان لەهەر گەندەڵییەک.

,

پێشتر هەردوو فراکسیۆنی سائیرون و هاوپەیمانی بەرەی نیشتیمانی بڕیاریاندا، بەشداری دانیشتنەکەی سبەی نەکەن و باکۆتى بکەن.

,

هاوکات غالب محەمەد، ئەندامی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی عێراق بەدەر لە بۆچونی فراکسیۆنەکەی خۆی یەکلایی کردووەتەوە و لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک ئاماژەی بەوەکردووە: “سەبارەت بەخۆپیشاندانەکانی عێراق و دروستبوونی ئەو وەزعەی ئێستا، بەندە بڕیام دا بەهۆی ئەو توندووتیژییانەی کە بەرامبەر خۆپیشاندەران دەکرێت وەک ڕێزێک بۆ قوربانیان بەشداری کۆبونەوەی سبەینێی ئەنجومەنی نوێنەران نەکەم”.

,

تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، فراکسیۆنە کوردییەکان لە گفتوگۆدان، بۆ گەیشتن بە بڕیارێكی بەکۆمەڵ بۆ گەڕانەوە بۆ دانیشتنەکانی پەرلەمان یاخود نەگەڕانەوە و تائێستا بڕیاریان نەداوە.

,

,

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل