fbpx
Shadow Shadow

لەنێوان ئێران و ئەمریکادا کێ قەرەبووى خوێنى قوربانیانى فڕۆکە ئۆکرانییەکە دەکاتەوە؟

15:39 دوو شه‌ممه‌ 13 كانونی دووه‌م 2020
article image

ناس کورد-

،

دواى ئەوەى ئێران دانیبەوەدانا کە فڕۆکە ئۆکرانیەکە بەهۆى هەڵەى سیستمى بەرگریی ئاسمانى سوپاى پاسدارانەوە ڕویداوە، لەئێستادا پرسى قەرەبوو کردنەوەى کەسوکارى قوربانیانى ڕووداوەکە و بە دادگایی گەیاندنى تۆمەتباران قۆناغى دووەمى پرسەکەیە.

،

یاساکانى قەرەبوو کردنەوەى کەسوکارى قوربانیان لەوڵاتیکەوە بۆ وڵاتێکى دیکە جیاوازە، بە نمونە قەرەبوو کردنەوەى خوێنى یەک هاوڵاتى ئەمریکیى لەو ڕوداوانەدا زیاتر لە چوار ملیۆن دۆلارە و قەرەبوی کەسوکاری قوربانییەکی کەنەدیش ملیۆنێک و 700 هەزار دۆلارە.

،

یاساکانى قەرەبوو کردنەوەى ڕوداوە ئاسمانییەکان چۆنن..؟

،

بەپێى  راپۆرتێکى گۆڤارى تایمى ئەمریکی، لە هەندێک لە کۆمپانیاکانى بوارى فڕۆکەوانى وڵاتان لەکاتى بوونى هەر ڕووداوێکى گیانلەدەستداندا بۆ پاراستنى ناوبانگی کۆمپانیاکە قەرەبووى کەسوکارى قوربانیان دەکرێتەوە و هەروەها کۆمەڵێک رێوشوینیش بۆ سزادانى لەدژى دەگیردرێتە بەر.

،

لەسەر ڕوداوى کەوتنە خوارەوەى فڕۆکە ئۆکرانیەکە، ئۆلیسکى هۆنشارۆک سەرۆک وەزیرانى ئەو وڵاتە ووتى : ” کۆمپانیاى تایبەت بەهێڵى ئاسمانیى ئۆکرانیا بڕی زیاتر لە هەشت هەزار دۆلار پارەى قەرەبوو دەداتە کەسوکارى قوربانیانى ناو فڕۆکەکە.

،

لەهەندێ حاڵەتێشدا شێوازى قەرەبوو کردنەوە جیاوازە ئەوەش پەیوەستە بەهۆکارى کەوتنە خوارەوە فڕۆکەکە یاخود ڕوداوەکەوە و سزاى قەرەبووکەش قورستر دەبێت گەر دەبکەوێت تیمى فڕۆکەوانیەکە هۆکارى ڕووداوەکە بن، بۆنمونە لە کەیسى کەوتنە خوارەوەى فڕۆکەى ئێرباسى ئەڵمانیا لەسەر چیاى ئەلب لە فەرەنسا کە لێکۆڵینەوەکان ئەوەیان دەرخست هاریکارى فڕۆکەوانەکە بەمەبەست کارەکەى ئەنجامداوە.

،

بەڵام بەلاى سەرۆکى کۆمپانیاى یۆکراین ئەنتەرناشیۆناڵ کە بەرپرسە لە فڕۆکە ئۆکرانیەکە، هیچ گومانێکیان لەسەر ئەوە نیە کە تیمى فڕۆکەوانی فڕۆکەکەیان هۆکارى ئەو ڕوداوە کارەساتبارە نین.

،

قەرەبوو کردنەوە بەلاى ئێرانەوە

،

زۆرجار ئەو وڵاتەى کە ڕوداوەکەى تێدا ڕوودەدات و گەر دەربکەوێت هۆکارى کەوتنەوەى ڕووداوەکەیە لەبرى کۆمپانیاکە هەڵدەستێت بەپێدانى قەرەبووەکە،  کەوتنە خوارەوەی فڕۆکە ئۆکرانیەکە هەر لە ڕووداوى بەناوبانگى کەوتنە خوارەوەی فڕۆکە ئەمریکیەکە لە گوندى لۆکەربى ئۆسکتلەندا لەساڵى 1988 دەچێت، کە بەریتانیا و ئەمریکا، لیبیایان بەو کارە تۆمەتبار کرد و بەوهۆیەشەوە بڕیارى قەرەبوو کردنەوەیان بەسەردا سەپاند.

،

لەسەر پرسى قەرەبوو کردنەوەش سەرۆک وەزیرانى ئۆکرانیا وتوویەتى، تا ئێستا دیبلۆماتکارە ئۆکرانییەکان ڕێوشوینى قەرەبووکردنەوەى ڕووداوەکەیان لەگەڵ بەرپرسانى ئیراندا باس نەکردووە و هێشتا ئێرانیش باسى لەسەر ئەو ڕێوشوێنانە نەکردووە.

،

سەرۆک وەزیرانى ئۆکرانیا کە لە پەڕەکەى لەتۆڕى کۆمەڵایەتى فەیسبوک باسى لەو پرسە کردووە نوسیویشیەتى “چاوەڕوانى ئێران دەکەین بۆ ئەوەى تاوانبارانى ڕووداوەکە ڕادەستى دادگا بکات و قەرەبووى ڕوداوەکە بکاتەوە و ڕێو ڕەسمى گەڕانەوەى تەرمەکانیش ڕێکبخات”.

،

قەرەبوو کردنەوە بەپێى شوناسى هاوڵاتیان

،

گەرچى یاساى قەرەبوو کردنەوەى ڕوداوە ئاسمانییەکان و هێڵى فڕۆکەوانیى لە وڵاتیکەوە بۆ وڵاتێکى دیکە جیاوازە، بەڵام کەمترین خوێنى هاوڵاتیەکى ئەمریکى لەو ڕوداوانەدا چوار ملیۆن و 500 هەزار دۆلارە، بەدوای ئەویشدا بەرازیل دێت کە خوێنى هاوڵاتیەکیان بە 2 ملیۆن و 500 هەزار دۆلار دیارى کردوە بۆکەسوکارى قوربانیانى ئەو ڕوداوانە، هەروەها قەرەبوو کردنەوەى خوێنى هەر هاوڵاتیەکى دەگاتە ملیۆنێک و 700 هەزار دۆلار و قەرەبوو کردنەوەى خوێنى ئوسترالیەک بە ملیۆنیک و 400 هەزار دۆلار و مالیزیەک 600 هەزار دۆلار و چینیەک 500 هەزار دۆلارە.

،

لە فڕۆکە ئۆکرانیەکەشدا زۆربەیانى ئێرانى و کەنەدى بوون و ژمارەیەکیش لە قوربانیەکان هاوڵاتى ئەفغانى و بەریتانى و سویدى بوون و 11 هاوڵاتیش ئۆکرانیى بوون کە نۆ کەسیان بریتی بوون لە تیمى فڕۆکەوانیەکە.

،

ڕۆژى چوار شەممە, 8ى کانونی دووەمی 2020، لەگەرمەى هەڕەشە سەربازییەکانى نێوان ئێران و ئەمریکا لە دواى کوژرانى قاسم سولەیمانى، سوپاى پاسداران وەکو تۆڵەکردنەوە چەند موشەکێکى ئاڕاستەى ژمارەیەک لە بنکەى سەربازى ئەمریکا لەعێراق کرد و لەو ئان و ساتەشدا فڕۆکەیەکى مەدەنیى ئۆکرانیى کەوتە خوارەوە و 176 سەرنشینش تێدا گیانیانلەدەستدا و دواى سێ ڕۆژ ئێران دانیبەوەدانا کە بەهۆى هەڵەى تەکنیکى هێزى ئاسمانیانەوە ڕووداوەکە ڕویداوە.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل