Shadow Shadow

" كۆچبه‌رى كوردى تێدا نییه"

لەنزیك كه‌ناراوه‌كانى لیبیا به‌له‌مێكى كۆچبه‌ران به‌ 300 سه‌رنشینه‌وه‌ ژێرئاو كه‌وت

13:39 هه‌ینی 26 ته‌موز 2019
article image

ناس کورد-

ڕێكخراوى كۆچى نێوده‌وڵه‌تى ئاشكراى کرد، به‌له‌مێكى كۆچبه‌ران به‌ 300 سه‌رنشینه‌وه‌ له‌كه‌ناراوه‌كانى لیبیادا ژێرئاو كه‌وتووه‌ و چاره‌نوسى 150 كۆچبه‌ریان نادیاره‌، ڕێكخراوێكى په‌نابه‌رانیش ده‌ڵیت پێناچێ كۆچبه‌رى كوردى تێدا بێت.

.

له‌ڕاگه‌یه‌نراوێكیدا، لقى لیبیای ڕێكخراوى كۆچى نێوده‌وڵه‌تى سه‌ربه‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان  ئاشكراى كردووه‌، له‌ده‌ریاى ناوه‌ڕاست نزیك كه‌ناراوه‌كانى لیبیا، به‌له‌مێكى كۆچبه‌ران ژێرئاو كه‌وتووه‌ كه‌ ویستویانه‌ به‌شێوه‌یه‌كى نایاسایى به‌ره‌و ئه‌وروپا بپه‌ڕنه‌وه‌.

.

هه‌ر له‌ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش ڕوونكراوه‌ته‌وه‌، له‌ به‌له‌مه‌كه‌دا نزیكه‌ى 300 كۆچبه‌رى نایاسایى تێدا بووه،‌ له‌و ژماره‌یه‌ش 145 كۆچبه‌ر ڕزگار كراون و 150 كۆچبه‌رى دیكه‌ش تا ئێستا چاره‌نوسیان نادیاره‌ و ونبوون.

.

له‌سه‌ر ورده‌كارى ڕوداوه‌كه‌ و بوونى كۆچبه‌رى كورد له‌و به‌له‌مه‌دا، ئاری جەلال سەرۆکی دەزگای لوتکە بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەران به‌ ناس كوردى وت: “تا ئێستا هیچ زانیارییه‌ك له‌باره‌ى بوونى كورد له‌و به‌له‌مه‌دا به‌ده‌ستمان نە‌گه‌یشتووه‌ و پێناچێ هیچ كۆچبه‌رێكى كوردیشى تێدا بێت، چونكه‌ ئه‌م ساڵ زۆربه‌ى ئه‌و كوردانه‌ى  كه‌ كۆچ ده‌كه‌ن ڕێگه‌ى ئه‌و سنوره‌ ناگرنه‌ به‌ر”.

.

سه‌رۆكى ڕێكخراوى لوتكه‌ ئه‌وه‌شى ئاشكرا كرد، ساڵى پار چه‌ندین حاڵه‌تى كێشه‌ و گیانله‌ده‌ستدانى كۆچبه‌رانى كورد له ‌سنورى كه‌ناراوه‌كانى لێبیادا ڕویانداوە، به‌شێك له‌ كێشه‌ى ئه‌و كۆچبه‌ره‌ كوردانه‌شیان چاره‌سه‌ر كردووه،‌ به‌ڵام ئه‌مساڵ هیچ دۆسیەیه‌كى له‌و شێوه‌یان نه‌چووه‌ته‌ به‌رده‌ست.

.

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل