Shadow Shadow

بزوتنەوەی گۆڕان تا ئێستا کاندیدی جێگری سەرۆکی هەرێمی یەکلا نەکردووەتەوە

لەناو گۆڕاندا دوو کەس دەیانەوێت ببنە جێگری سەرۆکی هەرێم

23:20 چوار شه‌ممه‌ 17 ته‌موز 2019
article image

ناس کورد- شەهرام عەزیز

تائێستا بزووتنەوەی گۆڕان کاندیدی خۆی بۆ پۆستی جێگری سەرۆکی هەرێم دیارینەکردووە و بەپێی زانیارییەکانی ناس کورد، مستەفای سەید قادر و محمەد تۆفیق ڕەحیف تائێستا پاڵێوراون بۆ ئەو پۆستە.

.

سەرچاوەیەکی بەرپرس لە ناو بزووتنەوەی گۆڕان کە نەیویست ناوی ئاشكرابکرێت بە ناس کوردی ڕاگەیاند: ” لە پێشووتردا لە ناو بزووتنەوەکەدا تەنها باس لە مستەفای سەید قادر دەکرا، وەک کاندید بۆ پۆستی جێگری سەرۆکی هەرێم، بەڵام ئێستا محەمەد تۆفیق ڕەحیم، ئەندامی خانەی ڕاپەڕاندنیش، یەکێکە لە پاڵێوراوەکان و بەنیازی وەرگرتنی ئەو پۆستەیە”.

.

سەبارەت بە وادەیەک بۆ یەکلاکردنەوەی کەسێک بۆ ئەو پۆستە، چالاک موهەندیس، ئەندامی جڤاتی نیشتیمانی گۆڕان بە ناس کوردی ڕاگەیاند: ” گۆڕان تەنها چوار وەزیری دیاری کردووە و هیچ پۆستێکی دیکە بۆ هیچ کەسێک یەکلانەکراوەتەوە، تائێستاش هیچ وادەیەک دیارینەکراوە بۆ یەکلاکردنەوەی کەسێک بۆ جێگری سەرۆکی هەرێم و پۆستەکانی دیکەش”.

.

ئەو ئەندامەی جڤاتی نیشتیمانی گۆڕان ئاماژەی بەوەشكرد، لە ڕێککەوتنەکەیاندا لەگەڵ پارتی، ڕێککەوتوون لەسەر ئەوەی لە ماوەی سێ مانگدا سەرجەم پۆستەکانی حکومەت ئاڵوگۆڕ بکرێن و کەسانی نوێ بچنە ئەو پۆستانەی بۆی کاندید کراون، بۆیە ماوەی سێ مانگیان لە بەردەستدایە بۆ یەکلاکردنەوەی کاندیدەکانی دیکەیان.

.

بەپێی ڕێککەوتنی نێوان پارتی و گۆڕان و یەکێتی و بەرکەوتەی لایەنەکان، سەرۆکی هەرێم دوو جێگری دەبێت، کە جێگرێک بۆ یەکێتییە و جێگرێکیش بۆ گۆڕان، جیاواز لە گۆڕانیش، یەکێتی لەگەڵ یەکلاکردنەوەی کاندیدی پۆستە وزارییەکاندا، کاندیدی ئەو پۆستەشی یەکلاکردەوە و جەعفەر شێخ مستەفای کاندید کرد.

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل