fbpx
Shadow Shadow

سۆران.. لەڕوداوێکی تەقەکردندا هاوڵاتییەک کوژرا و سیانی دیکەش برینداربوون

14:57 چوار شه‌ممه‌ 06 تشرینی دووه‌م 2019
article image

ناس کورد –

لەناو بازاڕی شارۆچکەی سۆران ڕووداوێکى تەقەکردن ڕوویدا و بەهۆیەوە کەسێک کوژرا و سیانەکەی دیکەش برینداربوون.

.

شەماڵ بێورەیی، وتەبێژی پۆلیسی سۆران بەناس کوردی ڕاگەیاند “نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە، 6ی تشرینی دووەمی 2019، لەناو بازاڕی شارۆچکەی سۆران، دەستڕێژی گولـلە لە چوار کەس کراوە یەکێکیان کوژرا و سیانەکەی دیکە بریندارن، کە برینی یەکێکیان سەختە”.

.

وتیشى “بریندارەکان و تەرمی کوژراوەکە لە نەخۆشخانەی سۆرانن و تا ئێستا هۆکاری ڕووداوەکە نەزاندراوە، پۆلیس بەردەوامە لە لێکۆڵینەوە”.

.

بێورەیی باسی لەوەشکرد ئەو شەڕەی ڕویداوە لەنێوان دوو لایەندا بووە کە یەک دەناسن و کێشەی کۆمەڵایەتییان هەبووە.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل