fbpx
Shadow Shadow

لەمەودوا پەرلەمانتار دەتوانێت فراکسیۆن جیا بکاتەوە.. نەوەى نوێ نیگەرانە

13:50 یه‌ك شه‌ممه‌ 29 ئه‌یلول 2019
article image

ناس کورد-

پەرلەمانی کوردستان پەیڕەوی ناوخۆیی پەرلەمانی هەموار کردەوە و جوڵانەوەی نەوەی نوێش ڕەخنەی لە هەموارکردنەوەى مادەی 110ی لە پەیڕەوەکە گرت و ڕایگەیاند، بەگوێرەی ئەو هەموارە ئیتر پەرلەمانتار دەتوانێت فراکسیۆن جیابکاتەوە یاخود بچێتە ناو حزبێکی دیکە.

.

ئەمڕۆ یەکشەممە، 29ی ئەیلولی 2019، پەرلەمانی کوردستان دوای ئەوەی پەیڕەوی ناوخۆیی پەرلەمانی کوردستان هەموارکردەوە، کازم فاروق، سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: “بەگوێرەی بڕگەیەکی ئەو هەموارە، هەر پەرلەمانتارێک بیەوێت دەتوانێت لە فراکسیۆنەکەی بچێتە دەرەوە یاخود بچێتە ناو فراکسیۆنیکی دیکە”.

.

وتیشی، ناکرێت پەرلەمانتارێک بەهۆی حزبێکەوە دەنگی هێنابێت و شوێنکەوتووانی ئەو حزبە دەنگیان پێدابێت و دەنگی ئەو هاوڵاتیانە بباتە ناو حزبێکی دیکەوە و لە فراکسیۆنیکەوە بچێتە ناو فراکسیۆنێکی دیکە.

.

سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ ئاماژەی بەوەشکرد: “ئەو بڕگەیە پیلانێکی یەکێتی و پارتی بوو دژی حزبە ئۆپۆزسیۆنەکان بەگشتی و نەوەی نوێ بەتایبەتی، چونکە ئیتر دەتوانن پەرلەمانتارانی فراکسیۆنە ئۆپۆزسیۆنەکان بکڕن و سەنگەریان پێ بگوازنەوە بۆ لای خۆیان”.

.

هاوکات کازم فاروق باسی لەوەکرد، بەگوێرەی بڕگەیەکی دیکەی هەموارکردنەوەکە، هەر پڕۆژەیاسایەک کە پەرلەمان کاری لەسەر دەکات، ئەگەر لایەنێکی ئابوری تێدا بێت، ئەوە پێویستە سەرەتا بینێرێت بۆ حکومەت و ئەویش دەتوانێت ڕەتیبکاتەوە، واتە حکومەت پەرلەمان بەڕێوەدەبات.

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل