Shadow Shadow

لەمەودوا دانیشتوانی خانەقین دەتوانن لە کەلار مامەڵەی پاسپۆرت ئەنجام بدەن

21:58 سێ شه‌ممه‌ 09 ته‌موز 2019
article image

ناس کورد-

لەمەودا هاوڵاتیانی قەزای خانەقین، بۆ ڕایی کردنی مامەڵەی پاسپۆرت، دەتوانن سەردانی نوسینگەی پاسپۆرتی 2 گەرمیان لە قەزای کەلار بکەن.

.

ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە 9ی تەمموزی 2019، بەڕێوبەرایەتی گشتی ڕەگەزنامە و پاسپۆرت و نشینگەی عێراق، لە ڕاگەیەندراوێکدا هاوڵاتيانی قەزای خانەقینی ئاگادار کردوەتەوە، بۆ لەمەودوا دەتوانن لە نوسینگەی پاسپۆرتی کەلار مامەڵەکانی دەرکردن و نوێکردنەوەی پاسپۆرت ئەنجام بدەن.

.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، دانیشتوانی ئەو قەزایە سەرپشکن لەوەی سەردانی (نوسینگەی پاسپۆرتی سلێمانی / 2 گەرمیان لە کەلار) یان (نوسینگەی پاسپۆرتی پارێزگای دیالە) بکەن.

.

ئەمە لە کاتێکدایە پێشتر ھاوڵاتیانی خانەقین رێگەیان لە نوسینگەی پاسپۆرتی کەلار مامەڵەکانیان ڕایی نەدەکرا، ئەوەش کێشەی ئەمنی بۆ دانیشتوانی قەزاکە بە تایبەت کوردەکان دروستکردبوو .

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل