Shadow Shadow

وەرگرتنى پارە لە هاووڵاتیان بۆ کۆکردنەوەی خۆڵ و خاشاک دەکەوێتە بوارى جێبەجێکردن

13:23 شه‌ممه‌ 20 ته‌موز 2019
article image

ناس کورد- هەڤاڵ فەتاح

بڕیارە بۆ لەمەودوا پارەی کۆکردنەوەی خۆڵ وخاشک لە هاوڵاتیانی وەربگیرێت، لە ئێستادا شارەوانی سلێمانی سەرقاڵی کۆکردنەوەی داتا وئاماره لە سەر گەڕەکەکانی ناو شار و لە ئایندەیەکی نزیکدا ئەو دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

.

ئاکۆ عەلی، جێگری سەرۆکی شارەوانی سلێمانی بە ناس کوردی ڕاگەیاند: بڕیار لە سەر جێبەجێکردنی کۆکردنەوەی پارەی خۆڵ خاشاک لە ماڵان دراوە، بەڵام  دیار نییە کەی دەچێتە بواری جێبەجیکردنەوە.

.

وتیشی: لە ئێستادا شارەوانی سلێمانی لەڕێگەی تەندرەوە، ئەرکی کۆکردنەوەی پارەکەی داوە بە سێ کۆمپانیای ناوخۆیی، تائێستاش  داتاو ئامارەی پێنج زۆنی شاری سلێمانی کۆکراوەتەوە و تەنها دوو زۆن ماوە، چاوەڕێ دەکرێت ئەوانیش تەواوبن بۆ ئەوەی پڕۆسەکە دەست پێبکات.

.

دەربارەی بڕی ئەو پارەیەی کە بڕیارە لە هاوڵاتیان وەربگیرێت بەرامبەر کۆکردنەوەی خوڵ و خاشاک، ئاکۆعەلی وتی : بڕیارە مانگانە بڕی پێنج هەزار دینار لە هەر ماڵێک وەربگیرت، بڕى پارەی وەرگیراویش جیاوازی دەبێت  لە نێوان شوێنی بازرگانی و شوێنی نیشتەجێبوون.

.

 

 

 

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل