fbpx
Shadow Shadow

هەواڵی ڕاستەوخۆ

لەماڵ دەمێنيتەوە؟ پێويستە چ جۆرە خواردنێك عەمبار بكەيت و چۆن؟

15:38 دوو شه‌ممه‌ 16 ئادار 2020
article image

ناس کورد-

لەسەرتاسەرى جيهاندا خەڵك دەستى كردوە بە هەڵگرتنى خواردن و دەرمان و پێداويستى لەترسى ئەوەى نەوەك پێداويستى لە بازاڕەكاندا بەهۆى ئەو ڕێوشوێنانەى دژى ڤايرۆسى كۆرۆنا گیراوەتەوە بەر، نەمێنێت.

.

ئەگەر بير لەوە دەكەيتەوە كە لەماڵەوە بۆ ماوەيەك بمێنێتەوەو نەيەيتە دەرەوەو لەوەش دەترسى كە خۆراك و پێداويستى لە بازاڕدا نەمێنێت پێويستە بير لەوە بكەيتەوە كە چەند جۆرێك لە خواردن هەڵگريت، ئەوانيش ئەو خۆراكانەى دەوڵەمەندن بە ڤيتامين و مادە پێويستەكان ئەوەش سەرەڕاى ئەو ماوەى كە خواردنەكە هەيەتى بۆ بەسەرچون.

.

پێگەى NBC News ى ئەمريكى لە ڕاپۆرتێكدا باسى لە چەندين جۆر خواردن كردوە كە پێويستە هەڵگيرێن:

.

دانەوێڵە و جێگرەوەكانى دانەوێڵە

.

– پاقلەمەنيە دەنك تەواوەكان: وەك شۆڤان، كينوا و برنجى قاوەيى

.

– مەعكەرۆنەو ئارد: بەتايبەتى ئاردى نۆك، ئاردى بادەم و ئاردى دانەوێڵە دەنك تەواوەكان

.

– نان: ئەگەر دەتەوێت نان بۆ ماوەيەكى درێژ هەڵگريت ئەوا پارچە پارچەى بكەو بيكەرە ناو بەفر گرەوە كە دەتوانێت بۆ ماوەى يەك مانگ بەبێ ئەوەى تێكبچێت بمێنێتەوە، هەروەها ئەو نانانە بكڕە كە لە دەنك تەواوەكان دروستكراون و مادەى گلۆتينيان تێدا نييە.

.

– ئەو خوارنانەى دەكرمێنرێن وەك: ئەوانەى لە دەنك تەواوەكان دروست دەكرێن، هەروەها چەرەسات و جۆرەكانى وەك چەرەسات

.

– كۆڕن “Cocopops”: ئەو جۆرانەى كە شەكرێكى كەمى تيايەو ڕيشاڵى زۆر تيايە

 

ميوە و سەوزە

.

– ئەو ميوانەى بۆ ماوەيەكى زۆر دەمێننەوە، وەك سێو، ترێ، پرتەقاڵ، مۆز، بەشێوەيەكى گشتى ميوە ترشەكان چونكە ڤيتامين C يان تێدايەو بەرگرى لەش بەهێز دەكەن

.

– ميوە بەستوەكان، توى بەستوو، ئەناناس، مانگۆ و قۆغ كە ڕۆڵى گرنگيان هەيە لەبەهێزكردنى سيستمى بەرگرى لەش

.

-ميوە وشكەكان، وەك خورما، هەنجير، قەيسى، هەڵوژە، هەروەها هەوڵ بدە ئەو ميوانەى بۆ وشككردنەوە دەبن وشكيان بكەرەوە

.

– ئەو سەوزانەى درەنگ تێكدەچن، وەك برۆكلى، قەرنابيت، بيبەر، كەلەرم، گوێزەر و پەتاتە

.

– سەوزە بەستوەكان، وەك سپێناخ، برۆكلى، قەرنابيت، پاقلەى سەوز

.

– سەوزە وشككراوەكان، وەك گوێزەر، چەوەنەر و شێلم

.

– سەوزە لە قوتونراوەكان، وەك تەماتە، زەيتون  و جۆرەكانى تر

.

پرۆتين

.

– دەتوانيت هەندێك لەو پاقلەمەنيانەى كە دەوڵەمەندن بە پرۆتين خەزن بكەيت وەك: نۆك، نيسك، پاقلەى ڕەش و هەروەها ئەوانەى كە بە پۆتاسيۆم و ماگنيسيۆم دەوڵەمەندن

.

– ماسى لەقوتونراو، وەك ماسى تونا، سەلەمۆن و سەردين

.

– مەعكەرۆنەى نيسك و نۆك، ئەو جۆرە مەعكەرۆنانە دەوڵەمەندن بە پرۆتين و ريشاڵەكان

.

– چەرەسات، وەك فستق، گوێز، عەلى بابا و بادەم

.

– پەنير، بۆ نمونە پەنيرى شيدەر كە بۆ ماوەى دوو هەفتە دەمێنێتەوە بەبێ ئەوەى تێكبچێت

.

– هێلكە، هێلكە لە سەر رەفەكانى ناو سەلاجەكەت دانێ نەك دەرگاكەى، بەو شێوەيە ماوەى سێ هەفتە دەمێنێتەوە بەبێ ئەوەى تێكبچێت، هەروەها ئەگەر هێلكەى كوڵاو لە ماڵدا بوو ئەوە توێكڵەگەى لێبكەرەوە، بەو شێوەيە بۆ ماوەى هەفتەيەك دەمێنێتەوە.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل