Shadow Shadow

لەماوەی 10 ڕۆژدا لە یەمەن 27 منداڵ بوونەتە قوربانى

12:08 دوو شه‌ممه‌ 27 ئایار 2019
article image

ناس کورد-

ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ کاروبارى منداڵان ئاشکرایکرد، لە ماوەی 10 ڕۆژی ڕابردوودا، 27 منداڵ بوونەتە قوربانى کردەوە توند و تیژییەکانی وڵاتى یەمەن.

.

هێنریتا فۆر، بەڕێوەبەری جێبەجێکردنی لە یونسێف، لە بەیاننامەیەکدا ئاشکرای کردووە، ڕۆژی هەینی ڕابردوو لە هێرشێکدا لە پارێزگای تەعز لە ڕۆژئاوی یەمەن، حەوت منداڵ کوژراون، چەند منداڵێکی دیکەش بەهۆی بۆردوومانەوە گیانیانلەدەستداوە”.

.

ئەو بەرپرسەى یونسێف ئاماژەى بەوەشکردووە: “کردەوە توندوتیژییەکانى ڕۆژى هەینى ژمارەی منداڵە کوژراو و بریدارەکانی یەمەنى بەرزکردەوە بۆ 27 منداڵ تەنها لە ماوەی 10 ڕۆژی ڕابردوودا”.

.

نەتەوە یەکگرتووەکان لەگەڵ ڕاگەیاندنى ئەو ئامارە ئاشکراشیان کردووە، هیچ شوێنێکی پارێزراو نییە بۆ منداڵان لە یەمەن.

.

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل