fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

لەماوەی قەدەغەی هاتوچۆدا لە هەرێم 20 حاڵەتی توشبوون بە کۆرۆنا تۆمارکراوە

22:03 شه‌ممه‌ 21 ئادار 2020
article image

ناس کورد- شەهرام عەزیز

ماوەی نزیکەی 10  ڕۆژە قەدەغەی هاتوچۆ لە هەردوو پارێزگای هەولێر و سلێمانی و دواتر لە هەموو هەرێمی کوردستان ڕاگەیەندراوە و لەو ماوەیەدا تەنها 20 کەس توشی ڤایرۆسەکە بوون، وەزارەتی تەندروستیش داوای پابەندبوون لە هاووڵاتیان دەکات و دەڵێت، ئەگەر قەدەغەی هاتوچۆ نەبوایە ژمارەکان چەند هێندە دەبوون.

،

لە نیوەشەوی هەینی لەسەر شەممە، بەرواری  13ی ئاداری 2020، وەزارەتی ناوخۆ بۆماوەی سێ ڕۆژ قەدەغەی هاتوچۆی لە هەردوو پارێزگای هەولێر و سلێمانی ڕاگەیاند و دوااتریش بۆ ماوەی سێ ڕۆژی دیکە درێژکرایەوە و  لە بەرواری 18ی ئاداریش بۆ پێنج رۆژی دیکە وادەکە درێژکرایەوە و بڕیارەکە بۆ سەرجەم هەرێمیش بوو.

،

لە هەرێمی کوردستان کە سەرەتای ئەم مانگە بۆ یەکەمین جار حاڵەتی ڤایرۆسی کۆرۆنای تێدا تۆمارکرا، تاوەکو 13ی ئەم مانگە ژمارەی توشبووان  گەیشتە28  کەس، لەوکاتەشەوە کە قەدەغەی هاتوچۆ ڕاگەیەندراوە تا ئێستا کە نزیکەی کە هەشت ڕۆژە، 20 کەسی دیکە توشی ڤایرۆسەکە بوون و ژمارەکە گەیشتووەتە 48 کەس.

،

محەمەد قادر خۆشناو، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی هەرێم بە ناس کوردی وت: “بەدڵنیاییەوە قەدەغەی هاتوچۆ سودێکی  ئێجگار زۆری هەبووە و تاڕادەیەکی زۆر توانراوە ڕێژەی توشبوون سنوردار بکرێت بەوهۆیەوە”.

،

وتیشی: “ئەگەر قەدەغەی هاتوچۆ نەبوایە، ئەوا هەر یەکێک لانیکەم بەر چوار کەس بکەوێت، ئەو چوار کەسەش هەریەکە و بەر چوار کەسی دیکە ئەوا 16 کەس، ئەوانیش هەریەکە و بەر چوار کەسی دیکە بکەوتنایە ئەوا لەماوەیەکی کەمدا دەبووە 64 کەس لە یەک کەسەوە و دەکرا پاش ئەوە نیشانەکانی ڤایرۆسەکە لە کەسی یەکەمدا دەربکەوێت، کە ئەمە ڕیکخراوی تەندروستی جیهانیش ئاماژەی بۆ کردووە”.

،

“بۆیە لەئێستادا ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانییش مانەوە لە ماڵەکاندا بە باشترین چارەسەر دەزانێت و ئێمەش داوا لە هاووڵاتیان دەکەین لە ماڵەکانیان بمێننەوە و مەچنە دەرەوە، چونکە ئەگەر قەدەغەی هاتوچۆ نەبوایە دەکرا ژمارەکان چەند هێندەی ئێستا بوایە”، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی وادەڵێت.

،

تۆمارکردنی20  حاڵەتی توشبوون بە ڤایرۆسەکە لە هەرێمی کوردستان لە ماوەی هەشت رۆژی ڕابردوودا و لە قەدەغەی هاتوچۆدا لەکاتێکدایە، لە وڵاتی تورکیا کە لە بەرواری 11ی ئادار یەکەم حاڵەتی توشبوون بە ڤایرۆسەکەی تێدا تۆمارکرا، لەئێستادا و پاش 10  ڕۆژ لەو بەروارە ئێستا ژمارەی توشبوون بە ڤایرۆسەکە لەو وڵاتە گەیشتووەتە 670 کەس و نۆ کەسیش گیانیانلەدەستداوە.

،

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی داوا لە هاووڵاتیان دەکات بۆ پاراستنی خۆیان و خێزانەکانیان پابەندی ڕێنماییەکان بن و نەچنە دەرەوە، ئاماژەی بەوەشکرد، لە ڕۆژانی داهاتوودا تاووتوێی دۆخەکە دەکەن و بڕیاردەدەن کە داوای درێژکردنەوەی ماوەی قەدەغەی هاتوچۆ بکەن یاخود نا.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل