fbpx
Shadow Shadow

"بە تەقەى ڕاستەوخۆى هێزە ئەمنییەکان"

لەماوەى یەک هەفتەدا لە کرماشان 34 خۆپیشاندەر شەهید کراون

09:14 پێنج شه‌ممه‌ 28 تشرینی دووه‌م 2019
article image

ناس کورد-

بەگوێرەى زانیارییەکانى ڕێکخراوێکى بوارى مافى مرۆڤ، تەنها لە یەک هەفتەى خۆپیشاندانەکانى ئێران، 34 هاوڵاتى پارێزگاى کرماشان لە ڕۆژهەڵاتى کوردستان بە تەقەى ڕاستەوخۆى هێزە ئەمنییەکان شەهید کراون.

,

بەگوێرەى هەواڵێکى ڕێکخراوی هەنگاو بۆ چاودێرى مافى مرۆڤ لە ڕۆژهەڵات و ئێران، کە پشتى بە زانیارى چەند سەچاوەیەکى ئەمنى شاری کرماشان بەستوە ئەوەى ئاشکراکردووە: “لەماوەی خۆپیشاندانەکانی هەفتەى ڕابردووی پارێزگای کرماشان 34 کەس بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەکان گیانیانلەدەستداوە، کە ناسنامەی 19 کەسیان بۆ هەنگاو ڕون بوەتەوە”.

,

ئاماژە بەوەشکراوە، لەنێوان ڕۆژى شەممە تا پێنجشەممەى هەفتەى ڕابردوو، هەزار و 230 کەس لە شارەکانی کرماشان، جوانڕۆ، سەرپێڵ زەهاو و ئیسلامئاوا دەستبەسەرکراون، زیاتر لە 600 کەسیش لە شارەکانی جوانڕۆ و کرماشان بریندار کراون.

,

ڕێکخراوەکەى بوارى مافى مرۆڤ ئەوەشى خستوەتەڕو، بەندینخانەکانى ئیتڵاعات و سوپا و تەنانەت بەندینخانەی دێزڵئاوا، پڕکراون لە خۆپیشاندەر، کە لە دۆخێکی نالەباردا ڕاگیراون و هەندێکیشیان بە برینداری و بەبێ ئەوەی چارەسەری پزیشکییان بۆ بکرێت دەستبەسەر کراون.

,

,

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل