fbpx
Shadow Shadow

ئەنجومەنى ئاسایشى نیشتیمانى عێراق کۆبووەوە

“لەماوەى پێنج ڕۆژدا بکوژانى خۆپیشاندەران و ئەندامانى هێزە ئەمنییەکان دیاریدەکرێن”

21:49 هه‌ینی 11 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد-

 

ئەنجومەنى ئاسایشى نیشتیمانى عێراق بەسەرۆکایەتى عادل عەبدولمەهدى کۆبووەوە و بڕیاری پێکهێنانى لیژنەیەکیدا، تا لەماوەى پێنج ڕۆژدا لێکۆڵینەوە بکات لە کوژرانى خۆپیشاندەران و ئەندامانى هێزە ئەمنییەکان.

.

نوسینگەى ڕاگەیاندنى عادل عەبدولمەهدى لە ڕاگەیەنراوێکدا ڕایگەیاند، لەکۆبوونەوەکەدا تاوتوێی ڕووداوەکانى ئەم دواییە و خۆپیشاندانەکان و ئەنجامى لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان و دیاریکردنى ئەو لایەنانە کرا کە هۆکارى ڕووداوەکان بوون یان تێوەگلاون.

.

ئاماژە بەوەشکراوە، لەکۆوبونەوەکەدا بڕیاردراوە بە پێکهێنانى لیژنەیەکى لێکۆڵینەوە بەسەرۆکایەتى فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکان و ئەندامێتى لایەنە پەیوەندیدارەکان، بۆ لێکۆڵینەوە لە کوژرانى خۆپیشاندەران و ئەندامانى هێزە ئەمنیەکان و هێرشکردنە سەر شوێنە گشتیییەکان و دەزگاکانى ڕاگەیاندن و سزادانى کەمتەرخەمان، لەماوەى پێنج ڕۆژدا لە بەروارى 12ى ئەم مانگەوە.

.

.لەبارەى هێرشەکانى تورکیاوە بۆ سەر باکور و ڕۆژهەڵاتى سوریا، ئەنجومەنى ئاسایشى نیشتیمانى عێراق جەختى لە پاراستنى سنورەکانى عێراق و سوریا کردووەتەوە، وەزارەتى کۆچ و کۆچبەرانیشى ڕاسپاردووە بۆ دروستکردنى کەمپێک کە دانیشتوانى کەمپى هۆلى سوریا لەخۆ بگرێت.

.

پێشتر عەمید یەحیا ڕەسوڵ وتەبێژى وەزارەتى بەرگرى عێراق بە ناس کوردى ڕاگەیاندبوو، لایەنە ئەمنییەکان جدین لەئەنجامدانى لێکۆڵینەوە لە کوشتنى خۆپیشاندەران و ئەندامانى هێزە ئەمنییەکان.

.

لەبارەى تۆمەتبارکردنى هێزە ئەمنییەکان لەلایەن مەرجەعیەتى باڵاوە، عەمید یەحیا ڕەسوڵ جەختیکردەوە، هەر ئەفسەر و فەرماندەیەک کە تێوەگلابێت یان فەرمانى تەقەکردنى دەرکردبێت لێپرسینەوەى لەگەڵدا دەکرێت و ڕەوانەى داگاى سەربازیى دەکرێت.

.

ئەمڕۆ هەینى مەرجەعیەتى باڵاى ئاینى لەنەجەف، داواى ئەنجامدانى لێپرسینەوەى کرد لەو کەسانەى بەرپرسیارن لە ڕژانى خوێنى هاوڵاتییان، ماوەى دوو هەفتەشى وەک مۆڵەت دیاریکرد تا حکومەت لێکۆڵینەوە بکات لەو بارەیەوە.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل