fbpx
Shadow Shadow

"لەمساڵدا بۆ هەر مانگێک 50 کەس بەهۆى ڕوداوى هاتوچۆوە گیانیان لەدەستداوە"

لەماوەى دوو ڕۆژدا نۆ کەس بە ڕوداوى هاتوچۆ گیانیان لەدەستداوە

20:21 هه‌ینی 30 ئاب 2019
article image

ناس کورد- هەڤاڵ فەتاح

تا دێت ڕوداوەکانى هاتوچۆ لە هەرێمى کوردستان ڕو لە زیاد بوون دەکەن، بەجۆرێک لەمساڵدا بۆ هەر مانگێک بەلانى کەمەوە 50 کەس گیانیان بەهۆى ڕوداى هاتوچۆوە گیانیان لەدەستداوە، ئەوەش بەگوێرەى ئامارەکانى هاتووچۆى هەرێم.

,

لەماوەى کەمتر لە 24 کاتژمێردا بەهۆى ڕوداوەکانى هاتوچۆوە، لە هەرێمى کورستان 9 کەس گیانیان لەدەستداوە، ئەوەش ئەو ڕوداوانەیە کە لەڕێگەى ڕاگەیەندراوە فەرمییەکانەوە بڵاوکراونەتەوە، لەو ڕێژەیەش سێ کەسیان لەڕوداوى ماتۆڕ سکیلدا گیانیان لەدەستداوە.

,

ڕوداوەکانى هاتوچۆى دوو ڕۆژى ڕابردوو

لە پارێزگاى هەولێر، لە دوو ڕوداودا کە دوێنێ ڕویانداوە، دوو کەس گیانیان لەدەستداوە، : “شەوی ڕابردوو لە شەقامی شەست مەترى هەولێر، لە ڕوداوێکى هاتوچۆدا شۆفێرێک گیانى لەدەستدا، لە هەمان ڕۆژدا لە ئەنجامى پێکدادانى ماتۆڕسکیلێک و تانکەرێک شۆفێرى ماتۆڕسکیلەکە گیانى لەدەستداوە”.

,

لە ڕوداوێکى هاتوچۆى دیکەدا لە لە نزیک ناحیەى سەنگەسەر بەهۆى وەرگەڕانى ماتۆرسکیلێکى سێ تایەوە، کچێکى 14 ساڵ و باوکى گیانیان لە دەستدا، لەگەڵ بریندرا بوونى چوار ئەندامى دیکەى خێزانەکەیان.

,

پۆلیسی ڕاپەڕین ڕایگەیاند، ئەو خێزانە لە مەڕ دۆشین بوونەو پاش گەڕانەوەیان ماتۆر سکیلە سێ تایەکەیان وەرگەڕاوە.

,

لەلایەکى دیکەوە هەر ئەمڕۆ، لە ڕاگەیەندراوێکدا ئازاد تەها، وتەبێژی هاتوچۆی دهۆک ڕایگەیاندووە، کاتژمێر 4:30ی خولەکی بەرەبەیانی ئەمرۆ، لەسەر شەقامى کەمپی دۆمیز لە ڕێگای نێوان پارێزگای دهۆک و کۆمەڵگای شاریا، ئۆتۆمبێلێکی جۆری کیا موهاڤی وەرگەڕاوە و لە ئەنجامدا سێ کەس گیان لەدەستدا و سێ کەسی دیکەش برینداربوون.

,

ئۆتۆمبێلێکی جۆری “مینی پاس” لە شاخی بەرانان لە دەربەندیخان کەوتەخوارەوە و بەهۆیەوە دوو کەس گیانیان لەدەستدا و 19 کەسی دیکە برینداربوون، کە سەرجەمیان ئەندامی دوو خێزانن.

,

ڕێژەن بورهان، وتەبێژی هاتوچۆی دەربەندیخان بە ناس کوردی ڕاگەیاند: ”سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەینى ئۆتۆمبێلێکی مینی پاس لە شاخی بەرانان کەوتە خوارەوە کە سەرنشینەکانی خەڵکی دیالە بوون و بۆ گەشت چوبوونە سەیرانگای ئەحمەد ئاوا”.

,

وتیشی، سەرنشینانی ئۆتۆمبێلەکە سەرجەمیان ئەندامی دوو خێزانن و خزمی یەکترن، لە ئەنجامی ڕووداوەکەدا دوو کەسیان گیانیان لەدەستداوە و 19 کەسی دیکەشیان برینداربوون، کە 12یان منداڵن و تەمەنیان لەنێوان یەک بۆ 13 ساڵانە.

,

وتەبێژی هاتوچۆی دەربەندیخان روونیکردەوە، برینی بەشێک لە بریندارەکان سەختە و ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سلێمانی کراوون.

,

لەماوەى دوو ڕۆژدا نۆ کەس بە ڕوداوى هاتوچۆ گیانیان لەدەستداوە

 

,

 

“بەهۆى ڕوداوەکانى هاتوچۆوە لە هەر مانگێکدا 50 کەس گیانیان لەدەستداوە”

بەگوێرەى ئامارێک کە بەڕێوەبەرى گشتى هاتوچۆى هەرێمى کوردستان بۆ ناس کوردى ئاشکرا کردووە، لەمساڵدا بۆ هەر مانگێک بەلانى کەمەوە 50 کەس گیانیان لە دەستداوە.

,

ڕزگار عەلى، بەڕێوەبەرى گشتى هاتوچۆى هەرێمى کوردستان بە ناس کوردى ڕاگەیاند: “بەگوێرەى ئامارەکانى لاى من، لەمساڵدا بۆ هەر مانگێک بەلانى کەمەوە 50 کەس بەهۆى ڕوداوەکانى هاتوچۆوە گیانیان لەدەستداوە، دوو ئەوەندەش بریندار هەبوون”.

,

بەگوێرەى ئەو ئامارەى بەڕێوەبەرى هاتوچۆى هەرێم بێت، بۆ هەشت مانگى ئەمساڵ بەلانى کەمەوە 400 کەس گیانیان لە دەستداوە.

,

لەبارەى ئەو ئامارانەش، ڕزگارى عەلى وتى، ئامارەکان دەربارەی قوربانییانی هاتوچۆ لە هەرێمی کوردستان، زۆر مەترسیدارن.

,

لەماوەى دوو ڕۆژدا نۆ کەس بە ڕوداوى هاتوچۆ گیانیان لەدەستداوە

 

 

,

هۆکارەکانى ڕوداوەکانى هاتوچۆ چین؟

ڕزگار عەلى لەبارەى ڕوداوەکانى هاتوچۆ هۆشدارى بە شۆفێران دەدات و دەڵێت: “هۆکاری سەرەکی زیادبوونی ڕوداوەکانی هاتوچۆ لە هەرێمی کوردستان، بەهۆی پابەندنەبوونی شۆفێرانەوەیە بە ڕێنماییەکانی هاتوچۆوە”.

,

بەڵام بەڕێوەبەرى هاتوچۆى هەرێم نەشیشاردەوە، ڕێگاوبانەکانیش هۆکارى ڕوداوەکانن، لەوبارەیەوە وتى: “لە ئێستادا ڕێگاوبانەکان لە زۆربەی شارەکانی هەرێم تاڕادەیەک زۆر باشترن بەراورد بە چەند ساڵێک پێش ئێستا، بەڵام دەتوانیین بڵێن خراپی ڕێگاوبانەکانیش لە هەندێ ناوچە هۆکارى 10%ى دروستبوونی ڕوداوەکانی هاتوچۆن”.

,

“90%ى ڕوداوەکانیش بەهۆی فەرامۆشکردنی ڕێنماییەکانی هاتوچۆوە بووە لەلایەن شوفێرانەوە”، ڕزگار عەلى واى وت.

,

زۆر جار لەهەرێمى کوردستان، لەبارەى زۆرى ڕوداوەکانى هاتوچۆ، ئەو ڕوداوانە بە “تیرۆرى سپی” ناودەبرێن.

,

,

 

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل