fbpx
Shadow Shadow

لەشکرکێشییەکەى تورکیا دراوەکەى خستۆتە مەترسى داڕمانەوە

22:11 شه‌ممه‌ 12 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد- شەهرام عەزیز

هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان بووە هۆی دابەزینی نرخی لیرەی تورکی و شارەزایەکی بازاڕی بۆرسەش ئاماژە بەوە دەکات “چاوەڕێ دەکرێت لە چەند ڕۆژی داهاتودا نرخی لیرە زیاتر دابەزێت”.

.

فەرید محەمەد، لە کۆمپانیای (گوڵی گەش) لەبازاڕی دۆلارەکەی شاری سلیمانی بە ناس کورد-ی ڕاگەیاند: “لە دوای هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان لە 1000 لیرە 100 هەزار دینار دابەزیوە، چونکە پێشتر 100  لیرە بەرامبەر 21 هەزار و 500 دینار بوو، ئێستا بەرامبەر 20 هەزار و 500 دینارە”.

.

وتیشی، تورکیا لە ترسی دابەزینی زیاتری نرخی دراوەکەی، چوار ملیار دۆلاری خستووەتە بازاڕەکانەوە و لە بەرامبەریدا لیرەی کشاندووەتەوە، بۆ ئەوەی ئەو دابەزینە ڕابگرن و لەوە زیاتر دانەبەزێت.

.

فەرید محەمەد، روونیکردەوە “بەهۆی هەڕەشەکانی ئەمریکا لە تورکیا بەتایبەت سەپاندنی سزای ئابوری، هەروەها ئیدانەکردنەکانی کۆمکاری عەرەبی، چاوەڕێدەکرێت ببێتە هۆی دابەزینی زیاتری نرخی لیرەی تورکی”.

.

دابەزینى لیرەى تورکى لە کاتێکدایە وەزارەتى خەزێنەى ئەمریکا لە راگەیەندراێکدا ئاماژەى بەوە کرد، دۆناڵد ترەمپ واژۆى لەسەر بڕیارێک کردووە کە وەزارەتەکە دەستکراوە دەکات بۆ سەپاندنى هەر سزایەکى ئابورى و دارایى دژى تورکیا.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل