Shadow Shadow

"بکوژەکان پێشینەی تاوانیان هەیە و پێشتر زیندانی کراون"

لەسەر “کێشەی دوژمنداری” کوڕ و باوکێک لە هەولێر کوژران

14:14 هه‌ینی 16 ئاب 2019
article image

ناس کورد-

شەوی ڕابردوو لە شاری هەولێر لەسەر کێشەی “دوژمنداری” کوڕ و باوکێک کوژران، پۆلیسی هەولێریش ڕەتیدەکاتەوە زانیاری دەربارەی دەستگیرکردنی بکوژەکان ئاشکرابکات.

.

عەبدولخالق تەڵعەت، بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر بە ناس کوردی ڕاگەیاند: “شەوی ڕابردوو کوڕ و باوکێک لەلایەن چەند کەسێکەوە درانە بەر دەستڕێژی گولە و کوژران”.

.

بەڕێوەبەرى پۆلیسی هەولێر وتیشی، ڕووداوەکە بەهۆی “کێشەی دوژمنداری”یەوە بووە لەنێو ئەو دوو بنەماڵەیەدا، کە پێشتر کێشەیان هەبووە.

.

“دەزانین ئەو کەسانەی تەقەیان کردووە کێن و پێشتر پێشینەی تاوانیان هەبووە و چەند ساڵێک زیندانی کراون و پاشان ماوەی گیرانەکەیان تەواو بووە و ئازاد کراون”، بەڕێوەبەرى پۆلیسی هەولێر واى وت.

.

سەبارەت بەوەی کە ئایا بکوژەکان دەستگیرکراون؟، عەبدولخالق تەڵعەت، ئامادە نەبوو هیچ زانیارییەک لەوبارەیەوە ئاشكرا بکات و ئاماژەی بەوەکرد، لەبەر هەستیاری بابەتەکە ناتوانن هیچ شتێک لەسەر ئەوە ئاشکرا بکەن.

.

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل