fbpx
Shadow Shadow

لەسەر کوژرانی قاسم سولەیمانی لێکۆڵینەوە لە کارمەندانی فڕۆکەخانەی بەغدا دەستیپێکرد

20:01 شه‌ممه‌ 04 كانونی دووه‌م 2020
article image

ناس کورد-

دەزگا ئەمنییەکانی بەغدا، لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ بەرپرس و کارمەندانی ئەمنیی فڕۆکەخانەی بەغدا دەستپێکردووە، تا بزانن چۆن هەواڵی گەیشتنی قاسم سولەیمانی بە فڕۆکەخانەکە گەیشتووەتە ئەمریکییەکان.

،

سەرچاوەیەکی ئەمنی بە ئاژانسی سۆمەرییە نیوزی ڕاگەیاندووە: “دەزگا ئەمنییەکان لێکۆڵینەوەکانیان دەستپێکردووە، تا بزانن چۆن هەواڵی گەیشتنی قاسم سولەیمانی بە فڕۆکەخانەی بەغدا گەیشتووە بە ئەمریکا”.

،

بە وتەی ئەو سەرچاوەیە، لێکۆڵینەوەی دەزگا ئەمنییەکان لە بەرپرس و کارمەندانی ئەمنیی فڕۆکەخانەی بەغداوە دەستیپێکردووە.

،

بەرەبەیانی دوێنێ هەینی 3ی کانونی دووەمی 2020، قاسم سولەیمانی ، فەرماندەی فەیلەقی قودسی سەر بە سوپای پاسدارانی ئێران لەگەڵ ئەبو مەهدی موهەندیس جێگری سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی و هەشت فەرماندەی پاسداران و حەشد لە بۆردومانێکی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی ئەمریکادا لە بەغدای پایتەختی عێراق کوژران و ئەوەش دڵی حکومەتی ئێران و سەرجەم هێزە ئێرانییەکانی ناوچەکەی داچڵەکاند و تائێستاش کاردانەوەکان لەسەر ڕووداوەکە بەردەوامە.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل