Shadow Shadow

لەسەر کوژرانی دیبلۆماتکارە تورکەکە بەرپرسێکی پەکەکە بۆ ناس کورد دەدوێت

19:55 چوار شه‌ممه‌ 17 ته‌موز 2019
article image

ناس کورد- شەهرام عەزیز

لە دوای کوژرانی بەرپرسەکەی تورکیا لە هەولێر، تائێستا پارتی کرێکارانی کوردستان “پەکەکە” بە فەرمی هیچ ڕوونکردنەوەیەکیان لەوبارەیەوە نەداوە،بەرپرسی پەیوەندییەکانیشیان لە هەرێم هەرچەندە ڕەتیدەکاتەوە لەوبارەیەوە هیچ بڵێت، بەڵام لە ئەستۆگرتنی ڕووداوەکەش ڕەت ناکاتەوە.

.

زاگرۆس هیوا، بەرپرسی پەیوەندییەکانی پەکەکە لە هەرێم بە ناس کوردی ڕاگەیاند: “لەئێستادا هیچ لێدوانێک لەبارەی ئەو ڕووداوەوە نادەن، تا بەرپرسانی سەرەوەیان ڕوونکردنەوەیان نەدەن”.

.

ئەو بەرپرسەی پەکەکە، ئەگەرچی ڕووداوەکەی نەخستە ئەستۆی خۆیان، بەڵام ڕەتیشینەکردەوە و باسی لەوەکرد، چاوەڕوانی بەرپرسانی سەرەوەیان دەکەن کە لەوبارەیەوە ڕوونکردنەوە بدەن.

.

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە 17ی تەموزی 2019، لە ڕیستۆرانتێکی شاری هەولێر، کەسێک بە دەمانچە تەقەی لە کارمەندانی کۆنسوڵخانەی تورکیا کرد و بەهۆیەوە جێگری کونسوڵی تورکیا لە هەولێر و  هاووڵاتییەک کوژران و کەسێکی دیکەش برینداربوو.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل