fbpx
Shadow Shadow

ڕوسیا: پێش وادەى دیاریکراو یەپەگە لەناوچەى ئارام کشایەوە

18:07 سێ شه‌ممه‌ 29 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد-

وەزیرى بەرگرى ڕوسیا ڕایگەیاند، پڕۆسەى کشانەوەى شەڕڤانانى کورد لە ناوچەى ئارام پێش وادەى دیاریکراو کۆتایی هاتووە، تورکیاش دەڵێت یەپەگە لەسنورەکە نەکشاوەتەوە.

.

سێرگى شویگو وەزیرى بەرگرى ڕوسیا ڕایگەیاند، پڕۆسەى کشانەوەى هێزە کوردییەکان لەو ناوچە ئارامەى کە تورکیا پلانى بۆ دروستکردنى کێشاوە لە باکورى ڕۆژهەڵاتى سوریا، پێش وادەى دیاریکراو کۆتایی هاتووە.

.

ئەوە لەکاتێکدایە هەر ئەمڕۆ وەزیرى بەرگرى تورکیا ڕایگەیاندبوو، یەکینەکانى پاراستنى گەل (یەپەگە) هێشتا بەتەواوى نەکشاونەتەوە لەناوچەى ئارام.

.

بەپێی ڕێککەوتنى نێوان هەردوو سەرۆکى ڕوسیا و تورکیا، پێویستە شەڕڤانان بەقوڵایی 30 کیلۆمەتر بکشێنەوە، کە کاتژمێر شەشى ئێوارەى ئەمڕۆ ئەو وادەیەى بۆ پڕۆسەى کشانەوەکە دیاریکرابوو کۆتایی هات.

.

پێشتر ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆمارى تورکیا ڕایگەیاندبوو، تورکیا بەتەنها یەپەگە لەو سنورە دەردەکات، ئەگەر ڕوسیا پابەندنەبێت بە ڕێککەوتنى سۆچییەوە.

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل