Shadow Shadow

70 پەرلەمانتاری عێراق واژوویان بۆ کۆکردۆتەوە

لەسەر ڕادەستنەکردنی نەوتی هەرێم بە بەغدا لێپێچینەوە لە چەند وەزیرێک دەکرێت

15:33 هه‌ینی 07 حوزه‌یران 2019
article image

ناس کورد-
لەنێو پەرلەمانی عێراق جوڵانەوەیەک لە 70 پەرلەمانتار پێکهاتووە و دەیانەوێ بە تۆمەتی تێوەگلان بە گەندەڵی چەند وەزیرێکی حکومەتەکەی عادل عەبدولمەهدی بانگهێشتی پەرلەمان بکەن و دۆسیەی رادەستنەکردنی نەوتی هەرێمیش بە حکومەتی ناوەند، بخەنە بەر باس.

.

بەگوێرەی چەند سەرچاوەیەکی عێراقی، ئەو پەرلەمانتارانەی عێراق دەستیانکردووە بە ئامادەکاری بۆ لێپێچینەوە لە ژمارەیەک لە وەزیری کابینەکەی عادل عەبدولمەهدی و تۆمەتباریان دەکەن بەوەی لە گەندەڵی تێوەگلاون و لەو بارەیەوە سەرقاڵی کۆکردنەوەی زانیاری و دۆکیۆمێنت و ئامادەکردنی راپۆرتی تایبەتن.

.

سەرچاوەکان لەبارەی کاری ئەو گروپەی پەرلەمانتارە عێراقییەکان روونیدەکاتەوە، یەکێک لەو دۆسیانەی کە ئەو پەرلەمانتارانە بەنیازن بیخەنە بەر باس دۆسیەی رادەستنەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستانە بە حکومەتی ناوەند وەک لە رێککەوتنی نێوان هەرێم و بەغدا لە بودجەی 2019ی عێراقدا جەختی لەسەر کراوەتەوە.

.

هەرێمی كوردستان تائێستا پابەندی ئەوە نەبووە ئەو بڕە نەوتەی خۆی لەڕێگەی سۆمۆوە بفڕۆشێت كە ڕۆژانە 250 هەزار بەرمیل نەوتە لە بودجەی گشتی عێراق بۆی دانراوە، بەرپرسانی عێراقیش هەڕەشە دەكەن ئەگەر هەرێم پابەند نەكرێت ئەوا “نەوتەكە بە پارە دەشكێنرێتەوە لەبەشە بودجەی هەرێمی دەبڕن”.
.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل