fbpx
Shadow Shadow

ڕووبەڕووى ڕەخنە بووەتەوە

لەسەر هێرشەکانی تورکیا عەلی قەرەداغی “لەهەوڵدایە بەیاننامەیەک دەربکات”

10:26 یه‌ك شه‌ممه‌ 13 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد- شەهرام عەزیز

 

لەسەر بێدەنگبوونی بەرامبەر هێرشەکانی تورکیا ڕەخنە لەعەلی قەرەداغی، ئەمینداری یەکێتی جیهانى زانایانی موسڵمان دەگیرێت، کەسێکى نزیکیشى دەڵێت لەهەوڵدایە بەیاننامەیەک دەربکات لەو بارەیەوە.

.

هێرشەکانى تورکیا بۆ سەر ڕۆژئاواى کوردستان ناڕەزایی زۆرى لەناو خەڵک و سیاسەتمەدار و کەسایەتییەکاندا دروستکردووە و چەندین خۆپیشاندان لەو بارەیەوە لە هەرێم بەڕێوەچوون، لەو نێوەندەشدا ئەو کەسایەتیانەى تا ئێستا هەڵوسێتیان ڕانەگەیاندووە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ڕووبەڕووى رەخنە بوونەتەوە.

.

دواى بڵاوبوونەوەى ڕەخنەکان، عەلی قەرەداغی لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک ئاماژەی بەوەکرد، کە هیچ لێدوانێکی لەبارەی دۆخی سوریاوە نەداوە و هیچ هەڵوێستێکی خۆی بڵاونەکردووەتەوە.

.

ناس کورد هەوڵیدا پەیوەندی بە عەلی قەرەداغییەوە بکات، بەڵام بەردەست نەبوو، بەهۆی ئەوەی لە دەرەوەی هەرێمی کوردستان بوو.

.

لاى خۆیەوە، حسێن قەرەداغی کە کەسێکی نزیکی عەلی قەرەداغییە، بە ناس کوردی ڕاگەیاند “دکتۆر عەلی قەرەداغی خزمەتێکی گەورەی بە گەلی کورد کردووە و لە ڕابردوودا چەندین کاری لە بەرژەوەندی نەتەوەکەی کردووە، ڕێگر بووە لە بەرامبەر دەرکردنی چەندین بڕیار لە دژی کورد”.

.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە ئێستادا عەلی قەرەداغی و ئەندامانی دیکەی یەکێتی جیهانى زانایانی موسڵمان، گفتوگۆ دەکەن و لە هەوڵدان بۆ ئەوەی بەیاننامەیەک لەبارەی دۆخی ڕۆژئاواوە دەربکەن.

.

حسێن قەرەداغی جەختیشیکردەوە “کێشەی ئێمە ئەوەیە کاتێك توشی کارەساتێک دەبین، بیر لەوە ناکەینەوە چۆن بەرپەرچی بدەینەوە، بەڵکو زیاتر هەوڵدەدەین کەسانی خۆمان و نەتەوەکەمان بشکێنین و هێرشی بکەینەسەر، ئەو هێرشانەی بەناوی ئیسلامەوە دەکرێنەسەر ڕۆژئاوا، با لە مزگەوتەکانەوە وەڵامی بدەنەوە و بڵێن ئێمە موسڵمانین، نەوەک ڕەخنە لە دکتۆر عەلی قەرەداغی بگیرێت کە کوردە و خزمەتی کوردی کردووە”.

.

ساڵى 2016 عەلی قەرەداغی، ئیدانەى هەوڵى کودەتا شکستخواردووەکەى تورکیاى کرد و ئاماژەى بەوەکردبوو، ئەو کودەتایە نەک تەنھا تورکیا بەڵکو جيهانى ئیسلامی کردووەتە ئامانج.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل