fbpx
Shadow Shadow

لەسەر هێرشکردنە سەر مامۆستایەک وەزیری پەروەردە سکاڵا لەسەر پۆلیسێک تۆمار دەکات

08:34 سێ شه‌ممه‌ 03 ئه‌یلول 2019
article image

ناس کورد-

 

لەسەر هێرشکردنە سەر مامۆستایەک لەشارى سلێمانى لەلایەن پۆلیسێکەوە وەزیری پەروەردە داوا لە وەزیری ناوخۆ دەکات پۆلیسەکە دەستگیربکرێت و خۆشی دەبێتە سکاڵاکار و سکاڵا لە دژی پۆلیسەکە تۆمار دەکات.

 

.

وەزارەتی پەروەردەى حکومەتى هەرێمى کوردستان راگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە و ئاماژە بەوە دەکات “دوێنێ (دووشەممە، 2ی ئەیلولی 2019)  پۆلیسێکی سەر بە لیواى نەوت و گاز بەناوى (هـ.ع.م.ق) هێرشى کردۆتە سەر مامۆستایەک بە ناوى (ر.ر.ک) لەبەردەم بیناى بەڕێوبەرایەتى پەروەردەى سلێمانى، بەهۆى ئەوەى پۆلیسەکە خوێندكارە و لەکاتى ئەنجامدانى ئەزموونە گشتیەکانى پۆلى 12دا گزى (قۆپیە)ى کرووە، مامۆستاى ناوبراو یاریدەدەرى بەڕێوبەرى هۆڵ بووە و خوێندكارەكەی بە گزییەوە گرتووە، جگە لەوەی پۆلیسەکە هەڕەشەی لە چەند مامۆستایەکی دیکە کردووە”.

.

بەگوێرەى راگەیەندراوەکە، وەزیرى پەروەردە لە ساتەوەختى بیستنى هەواڵەکەوە بەدواداچوونى زۆر وردى لەسەر ئەو ڕووداوە کرد و داواى لە وەزیرى ناوخۆ کرد ڕێکارى پێویست بەرامبەر پۆلیسى ناوبراو بگرنە بەر.

.

ڕاگەیەندراوەکە روونیدەکاتەوە، دوای داواکەی وەزیری پەروەردە، وەزیرى ناوخۆ فەرمانى کرد پۆلیسەکە دەستگیر بکرێت و دواى چەند کاتژمێرێکى کەم ناوبراو دەستگیر کرا.

.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردە، داواى لە بەرپرسانى پەروەردەى سلێمانى کردووە، کە ئەمڕۆ (سێشەممە) هەستن بە تۆمارکردنى سکاڵا بەرامبەر پۆلیسەکە و خودی وەزیرى پەروەردە لەم کەیسەدا دەبێتە سکاڵاکار، جگە لەوەی هەر لەسەر ئەو کەیسە پەیوەندی بە هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانییەوە کردووە.

.

 

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل