fbpx
Shadow Shadow

لەسەر لوتکەی شاخێک بەڵێنی هاوسەرگیرییاندا پاش دوو ساڵ بەڵێنەکەیان بردەسەر

20:37 دوو شه‌ممه‌ 05 ئاب 2019
article image

ناس کورد-

بوک و زاوایەک لە تورکیا کە شاخەوانن و لە گەشتێکی شاخەوانیدا بڕیاری هاوسەرگیرییان دابوو، پاش دوو ساڵ لە بەڵێنەکەیان لەسەر لوتکەی شاخێک هاوسەرگیرییان ئەنجامدا و پابەندى بەڵێنەکەیان بوون.

.

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی ئانادۆڵو، ئەکین کایادیبی و زەکی میکیاس لە ساڵی 2017دا لە کاتی سەرکەوتن بەسەر شاخی زۆر-دا، کە سێ هەزار و 200 مەتر لە ئاستی ڕوی دەریاوە بەرزە بڕیاری هاوسەرگیریان لەگەڵ یەکدا دابوو.

.

پاش دوو ساڵ لە بەڵێنەکەیان ئەکین و زەکی بۆ مەراسیمی مارەبڕین چونەتە سەر شاخی تەکەلتی کە دوو هەزار و 550 مەتر لە ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە و لەسەر لوتکەی شاخەکە مارەبڕینیان ئەنجامدا.

.

ئەوە بۆ یەکەمجارە شتێکی لەوشێوەیە ڕوودەدات و ئەو دوو گەنجە داوایان لە ئەحمەد سەعید، سەرۆک شارەوانی توزلوجا کردووە، کە هاوکارییان بکات و ئەویش بەمەبەستی ئەنجامدانی پرۆسەی مارەبڕینەکە چووەتە سەر لووتکەی شاخەکە و پرۆسەکەی ئەنجامداوە.

.

بوکەکە ڕایگەیاندووە: ”نزیکەی دوو ساڵ لەمەوبەر لەسەر ‘شاخی زۆر’ بڕیاری هاوسەرگیریمان دا، بیرمان کردەوە و پلانمان داڕشت دوای ئەوەی بەسەر لووتکەی شاخی تەکەلتی-دا هەڵگەراین و مەراسیمی هاوسەرگیریەکەمان بەڕێوەبەرین، زۆر دڵخۆشین”.

.

زاواکەش ئاماژەی بەوەکردووە: “زۆر جار بەسەر شاخدا سەرکەوتووین، بەڵام ئەمجارە جیاوازبوو، سەرکەوتنەکە زۆر مایەی دڵخۆشی بوو، ئێمە خۆمان وەرزشی شاخەوانی دەکەین، کاتێک وەرزشمان دەکرد ئەو بیرەمان بۆهات، ئەگەر هاوسەرگیری بکەین و شاخەوان بین دەبێت لەسەر لووتکەی شاخێک هاوسەرگیری بکەین و لەسەر شاخی تەکەلتی کە دوو هەزار و 550 مەتر لەسەر ئاستی رووی دەریاوە بەرزە چووینە ژیانی هاوسەرگیریەوە”.

.

.

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل