fbpx
Shadow Shadow

لەسەر شەڕکردن بەچەک، مامۆستایەکى زانکۆ و فەرمانبەرێکى پەروەردە دەستگیرکران

12:01 شه‌ممه‌ 28 ئه‌یلول 2019
article image

ناس کورد-

 

لە پارێزگاى میسان، مامۆستایەکى زانکۆ و فەرمانبەرێک دەبێتە شەڕیان و چەکیان بەکارهێنا، بەوهۆیەشەوە دەستگیرکران.

.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌، 28ى ئه‌یلولى 2019 ، پۆلیسى میسان له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند، به‌هۆى ئه‌وه‌ى شه‌ڕێك له‌نێوان مامۆستایه‌كى زانكۆ و فه‌رمانبه‌رێكى په‌روه‌رده‌ی سنوره‌كه‌ دروست بووه‌ و چه‌كى تێدا به‌كارهێنراوه‌، مامۆستاكه‌ و فه‌رمانبه‌ره‌كه‌ ده‌ستگیركراون.

.

ئاماژه‌ى بەوەشکردووە، كێشه‌كه‌ كۆمه‌ڵایه‌تى بووه‌ په‌یوه‌ندى به‌ناكۆكى له‌سه‌ر زه‌وى شارۆچكه‌ى مه‌یمونه‌ى سه‌ر به‌پارێزگاكه‌ بووه‌.

.

پۆلیسى میسان باسى لەوەشکردووە، له‌كاتى هەڵگیرسانى شه‌ڕه‌كه‌دا ده‌ستبه‌جێ هێزه‌كانى پۆلیس گه‌یشتوونه‌ته‌ شوێنه‌كه‌ و فەرمانبەرەکە و مامۆستاکەیان ده‌ستگیر كردووه‌ و ڕووبه‌ڕووى دادگا ده‌كرێنه‌وه‌.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل