fbpx
Shadow Shadow

داوایەک ئاڕاستەى حکومەتى هەرێم دەکات

لەسەر “شەهیدبوونى” دوو بەرپرسەکەى لە ئەزمەڕ کەجەکە هەڕەشە دەکات

13:04 چوار شه‌ممه‌ 23 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد-

 

هاوسەرۆکایەتی دەستەی بەڕێوەبەریی کەجەکە داوا لە حکومەتى هەرێم دەکات، دەستوەردان بکات لەبارەى رووداوى “شەهیدبوونى” دوو بەرپرسى باڵاى لەچیاى ئەزمەڕى سلێمانى و هەڕەشەى تۆڵەسەندنەوەش دەکات.

.

دوێنێ لە ڕونکردنەوەیەکدا دەزگای ئاسایشی هەرێم ڕایگەیاند، “ئێوارەى 15ی تشرینی یەکەمی 2019 دوو کادیری باڵای پارتی کرێکارانی کوردستان بە ناوەکانى (جەمیل و دەمهات) لەسەر شاخی ئەزمەڕ لە ناوچەیەکی گەشتیاری و لە ناو خەڵکی مەدەنیدا بە شێوەیەکی لەلاین فڕۆکەى بێفڕۆکەوانى تورکیاوە کراونەتە ئامانج و بەهۆیەوە گیانیان لەدەستداوە”.

.

ئەمڕۆ چوارشەممە  24ی تشرینی یەکەمی 2019 کەجەکە لە ڕاگەیەنراوێکدا ڕایگەیاند هێرشی سلێمانی نیشانەی ئەوەیە میت لە باشووری کوردستان خۆی زیاتر بەڕێکخستن کردووە. ئەو دۆخە بۆ بەڕێوەبەرایەتی باشووری کوردستان لاوازیەکی گەورەیە. لە هیچ وڵاتێک ڕێکخستنێکی هەواڵگڕی هێزێکی دەرەکی بەم ئەندازەتە خۆی بەڕێکخستن نەکردووە”.

.

ئاماژەى بەوەشکردووە “بەهۆی ئەوەی بەم ئەندازەیە میت خۆی بەهێز کردووە، پێویستە بەڕێوەبەرایەتی باشووری کوردستان دەستوەردان لە دۆخەکەدا بکات. نە تەنها میت بەڵکو بارەگاکانی سوپای تورک بۆ باشووری کوردستان هەڕەشەیەکی گەورەیە. بارەگاکانی سەربازی دەوڵەتی تورک و تۆڕی هەواڵگێڕی میت و هێرشەکان دەستوەردانە لە ئیرادەی فیدراسیۆنی باشووری کوردستان”.

.

بەپێی راگەیەنراوەکەى کەجەکە بەڕێوەبەرایەتی باشووری کوردستان باش دەزانێت میت خۆی لە ناو پارتى و یەکێتیدا بەهێز کردووە. لە ڕێگەی ڕێکخستنەکانی میت و هاوکاری سیخورە خۆجێیەکان بە دەیان گەریلا شەهید بوون. هێرشی سلێمانی ئاماژەیەکە بۆ هەبوونی سیخوری خۆجێیی”.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل