fbpx
Shadow Shadow

لەسەر سکاڵاى گۆڕان.. بەرپرسێکى باڵاى حکومى گۆڕان دەستبەسەرکرا

23:58 دوو شه‌ممه‌ 06 كانونی دووه‌م 2020
article image

ناس کورد-

لەسەر سکاڵاى ئەندامێکى ئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانى لە فراکسیۆنى گۆڕان، دادگاى خانەقین-قۆرەتوو عەلی تۆفیق، بەرێوەبەرى مەرزى پەروێزخانى لە پشکى گۆڕان “دەستبەسەر کرد”.

.

ڕۆژى 22ی تەموزی 2019، کەریم عەلى، ئەندامى ئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانى لە فراکسیۆنى گۆڕان یاداشتێکى ئاڕاستەى داواکارى گشتى لە دادگاى خانەقین-قۆرەتوو کرد، بەمەبەستى لێکۆڵینەوە لە کارى کۆمپانیایەک لە مەرزى پەروێزخان، کە پارە لە شۆفێر و گەشتیاران وەردەگرێت.

.

کەریم عەلى بە ناس کوردى ڕاگەیاند، “لەهەردوو مەرزى باشماخ و پەروێزخان، چەند کۆمپانیایەک هەیە، بەدەر لە ڕێنماییەکان پارە لە شۆفێران و بازرگانان وەردەگرن، یەکێک لەو کۆمپانیایە ئێمە گومانمان لە کارەکانى هەیە، بۆیە بەرپرسانى هەردوو مەرزەکەمان ئاگادارکردەوە، بەڵام ئەو کۆمپانیایە هەر بەردەوام بوو لە کارکردن”.

.

وتیشى “بۆیە ئێمە لە رێگەى یاداشتێکەوە ئەو بابەتەمان خستە بەردەم داواکارى گشتى لە دادگاى خانەقین-قۆرەتوو، ئەوان لاى خۆیانەوە کاریان لەسەرکرد و بەدواداچونیان بۆ کرد”.

..

ئەو ئەندامەى گۆڕان لە ئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانى لە یاداشتەکەدا داوایکردبوو، بەدواداچون بۆ کارى ئەو کۆمپانیایە بکرێت و ئەگەر دەرکەوت بەدەر لەڕێنماییەکان هەر بڕە پارەیەکیان وەرگرتووە لییان وەربگیرێتەوە و کارەکەیان ڕابگیرێت، هەر بەرپرسێکى ئیدارى ناوچەکەش هاوکاریان بووە لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا بکرێت.

.

کەریم عەلى وتى “دادگاى خانەقین-قۆرەتوو لەگەڵ بەرپرسانى مەرزى پەروێزخان لێکۆڵینەوەیان کردووە و بەرێوەبەرى مەرزەکە ئەمڕۆ بانگکراوە بۆ لێکۆڵینەوە و بەفەرمانى دادوەر دەستبەسەرکراوە”.

.

ئەوەشى خستەڕوو، ئەو کۆمپانیایە بۆ هەر شۆفێرێک بڕى 20 هەزار دینار و لەهەر گەشتیارێک بڕى پێنج هەزار دینار وەردەگرێت، لە باشماخیش هەمان کۆمپانیا پارە لە شۆفێر و هاوڵاتییان وەردەگرێت.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل