fbpx
Shadow Shadow

لەسەر سکاڵاى خوێندکاران پەرلەمانی کوردستان بەدواداچوون دەکات

22:16 یه‌ك شه‌ممه‌ 30 حوزه‌یران 2019
article image

ناس کورد-

پەرلەمانی کوردستان، بەدواداچوون بۆ سکاڵای دەرچووانی پۆلى 12ی ئامادەیی دەکات و لەم هەفتەیەدا دەست بە لێکۆڵینەوەکان دەکات.

.

گەلاوێژ عوبێد، بڕیاردەری لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا له‌ په‌رله‌مانى كوردستان بە ناس کوردی ڕاگەیاند: “ئەمڕۆ لیژنەکەمان لەسەر چەند پرسێک کۆبووەتەوە، لەنێویشیاندا، بڕیاریداوە بەدواداچوون بۆ سکاڵای خوێندکارانی 12ی ئامادەیی بکات”.

.

ئەو پەرلەمانتارە ئاماژەى بەوەشکرد، لیژنەیەکی لاوەکییان پێکهێناوە بۆ سەردانیکردنی وەزارەتی پەروەرده ‌و بەڕێوبەرایه‌تیی گشتی ئەزموونەکان، بەمەبەستی بەدواداچوون بۆ ئەو سکاڵایانەی کە ئاراستەی ئەندامانی لیژنەکە کراون، لەسەر کێشەو کەموکوڕییەکان لە پرسیارەکانی کۆتایی ساڵی پۆلی 12ی ئامادەیی لە ھەرێمی کوردستان.

.

بڕیاردەرەکەی لیژنەی پەروەردە ئاماژەی بەوەشکرد، زۆربەی سکاڵاکان لەسەر ھەڵە گەڕانەوەی نمرەیە کە خوێندکاران پێیانوایە نمرەی کەمیان بۆ داندراوە، باسی لەوەشکرد، بڕیارە لیژنە لاوەکییەکە ڕۆژی چوارشەممەى داهاتوو بەدواداچوون بکات و لە ڕاپۆرتێکدا سەرۆکایەتیی لیژنەكه‌ له‌ ئه‌نجامه‌كه‌ى ئاگادار بکاته‌وه‌.

.

بەهۆی هەڵە لە پرسیارەکانی پۆلی 12ی ئامادەیی لە تاقیکردنەوەکانی کۆتایی ئەمساڵدا، خوێندکاران ناڕەزاییان نیشاندا و لە ئێستاشدا لیژنەیەک لە وەزارەتی پەروەردە بۆ لێکۆڵینەوە لەو بابەتە پێکهێندراوە، بەڵام هێشتا ئەنجامەکانی بڵاونەکردووەتەوە.

.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل