fbpx
Shadow Shadow

لەسەر داوای سەدر خۆپیشاندانى ملیۆنى لە شارەکانى عێراق بەڕێوەدەچێت

10:05 هه‌ینی 17 كانونی دووه‌م 2020
article image

ناس کورد-

،

بۆ دەرکردنی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق، لەسەر داوای موقتەدا سەدر و چەند سەرکردەیەکی دیکەی شیعەکانی عێراق، بڕیارە ئەمڕۆ خۆپیشاندانی ملیۆنی لە بەغدا و چەند شارێکی دیکەی عێراق بەڕیوەدەچێت.

،

بڕیارە لەدوای نوێژی هەینییەوە ، خۆپیشاندانى ملیۆنى لە زۆربەى شارەکانى عێراق بەڕێوە بچێت و دروشم لە دژى چونە دەرەوەی هێزەکانی ئەمریکا بەرزبکرێتەوە.

،

بەگوێرەی میدیا عێراقییەکان بڕیاری خۆپیشاندانەکە لە دوای کۆبونەوە نهێنییەکەی موقتەدا سەدر، ریێبەری ڕەوتی سەدر دێت کە لەگەڵ سەرکردەی گروپی نوجەبا و چەند گروپێکی دیکەی توندڕەوی شیعەی عێراقی ئەنجامیدا بە ئامانجی کارکردن بۆ کردنەدەرەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق و دواتریش ڕۆژی دوشەممەی ڕابردوو بڕیاریدا کە لەگەڵ لەلایەن شیعەکانی عێراق ڕۆژی هەینی خۆپیشادانی ملیۆنی بۆ هەمان بابەت ئەنجام بدەن.

،

جگە لە خۆپیشاندان دژی ئەمریکا، خۆپیشاندانەکانى بەشێک لە شارەکانى عێراق بۆ داوای چاکسازی و گۆڕانکاری سیاسی و خزمەت بەردەوامە.

،

هەرچەندە سەدر لە بەیاننامەیەکدا ڕایەگیاندبوو، خۆپیشاندانەکەیان، تەنها بۆ کردنەدەرەوەی هێزەکانی ئەمریکا نییە بەڵکو بۆ داوای چاکسازی و دژی گەندەڵیشە، بەڵام بەشێکی زۆر لە چالاکوانان و خۆپیشاندەرانی تەحریر و شارەکانی دیکەی عێراق ڕەتیان کردبوەوە کە تێکەڵی خۆپیشاندانەکانیان ببن.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل