Shadow Shadow

لەسەر دابەشکردنى “باڵوێزەکانى عێراق” ناکۆکی لەنێوان فراکسیۆنە کوردییەکان دروست بوە

16:07 سێ شه‌ممه‌ 20 ئاب 2019
article image

ناس کورد- هەڤاڵ فەتاح

دوای ئەوەی فراکسیۆنە کوردییەکانی پەرلەمانی عێراق، چەند کۆبوونەوەیەکیان لەسەر دابەشکردنی پشکەکانیان لە وەزارەتی دەروەی عێراق، بە تایبەت پۆستی باڵیۆزەکان ئەنجامدا، بەڵام تا ئێستا نەگەیشتوونەتە ڕێککەوتن لەسەر ئەو پرسە.

,

جەمال کۆچەر، ئەندامی پەرلەمانی عێراق، لە فراکسیۆنی یەکگرتوو تایبەت بە ناس کوردی ڕاگەیاند: “یەکلاکردنەوەی ئەو باڵیۆزانە لەنێوان پەرلەمانی عێراق و وەزارەتی دەرەوەدا، دەبێت بەشێوەی نیوە بە نیوە”.

,

ئەو پەرلەمانتارە کوردە وتیشی: “حکومەتی عێراق ژمارەی باڵیۆزەکانی لە 50 باڵیۆزوە زیادکردووە، بۆ 70 باڵیۆز، دوای زیادکردنی ئەو ژمارەیەش شەشیان بۆ کورد یەکلاکراونەتەوە”.

,

“لەسەر دابەشکردنی ئه‌و باڵیۆزانه‌، تاڕادەیەک ناکۆکی، لەنێوان فراکسیۆنە کوردییەکانی پەرلەمانی عێراق دروست بوە، تا ئێستاش چوار کۆبوونەوە لەبارەى ئەو پرسەوە کراوە، بەڵام ئەنجامی نەبووە”، جەمال کۆچەر واى وت.

,

وتیشی، هه‌موو لایه‌نه‌كان ڕازین له‌و شه‌ش پۆسته کە بۆ کورد زیاد کراوە،‌ کە دووى بۆ پارتییە و دووى دیکەشیان بۆ یه‌كێتی، هەروەها ئەو دوو پۆستەى دیکەش کە دەمێنێتەوە بۆ لایه‌نه‌كانی تر دەبن، بە وتەى جەمال کۆچەر، پارتی ڕێكناكه‌وێت و داوای سێ له‌و باڵیۆزانه‌ ده‌كات.

,

بەگوێرەى زانیارییەکانى ناس کورد، تائێستا لەلایەن وەزارەتی دەرەوەی عێراقەوە، شەش باڵیۆزی کورد  دانراون، ئەگەر لایەنە کوردیەکانی نێو پەرلەمان رێکبکەون، ئەوا ژمارەی باڵێۆزە کوردەکان لە وەزارەتی دەرەوەی عێراق  بەرز دەبێتەوە بۆ 12 باڵیۆز.

,

بەگوێرەی ڕێکارەکانى دانانى باڵوێزەکانى عێراق، 35 باڵێوز لەلایەن وەزارەتی دەرەوەی عێراقەوە دادەندرێت، ئەوەش بەپێی تواناكانیان و سیڤییه‌كانیان وه‌ر ده‌گیرێن، 35ەکەى دیکەش به‌ ڕێكکه‌وتنی فراكسیۆنه‌كان یه‌كلایی ده‌بنه‌وه.

,

,

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل