Shadow Shadow

لەسەر ئەو گەنجەی بە نەشتەرگەری بچووککردنەوەی گەدە گیانیلەدەستدا روونکردنەوە دەدرێت

15:28 دوو شه‌ممه‌ 03 حوزه‌یران 2019
article image

ناس کورد-
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی پارێزگای هەولێر راگەیەندراوێکی لەبارەی ئەو گەنجە بڵاوکردەوە کە بە نەشتەرگەری بچووککردنەوەی گەدە گیانیلەدەستدا و دۆسیەی لێکۆڵینەوەی لەو رووداوە کردەوە.

.

بەگوێرەی راگەیەندراوەکەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی پارێزگای هەولێر کە وێنەیەکی دەست (ناس کورد) کەوتووە، لەلایەن تیمی بەدواداچوون و یاسایی بەرێوەبەرایەتی ناوبراو ئەم بابەتە بە هەند و گرنگ وەردەگیرێت.

.

راگەیەندراوەکە ئاماژە بەوە دەکات، لیژنەی لێكۆڵینەوە سەردانی مەیدانی نەخۆشخانە تایبەتەكە دەكات و تەواوی دۆكیۆمێنت و پەڕاوی نەخۆش ڕەوانەی بەشی یاسایی دەکرێت.

.

روونیشکراوەتەوە، لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر بڕیاری كردنەوەی دۆسیەی لێكۆڵینەوە دراوە و جەخت لەسەر ئەوەش کراوەتەوە “لیژنەیەكی پسپۆڕی ڕاوێژكاری پێكدەهێنرێت بە هەماهەنگی دادگا و ئامادەبوونی نوێنەری داواكاری گشتی و سەندیكای پزیشكان بۆ لێكۆڵینەوە لە كەیسی گیانلەدەستدانی خوالێخۆشبوو”.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل