fbpx
Shadow Shadow

لەسەروبەندى ئەنجامدانى کۆنگرەدا پێنج کەس کرانە ئەندامى سەرکردایەتى یەکێتى [بەڵگە]

17:03 یه‌ك شه‌ممه‌ 08 ئه‌یلول 2019
article image

ناس کورد –

لەکاتێکدا یەکێتى نیشتیمانى کوردستان وادەى ئەنجامدانى کۆنگرەى چوارەمى ئەو حزبەى دیاریکرد، بە بڕیارى کۆسرەت رەسوڵ عەلى، جێگرى سکرتێرى گشتى یەکێتى پێنج کەس وەک ئەندامى سەرکردایەتى یەکێتى دیاریکران.

.

لە نووسراوێکى تایبەتدا کە وێنەیەکى دەست (ناس کورد) کەوتووە و ئەمڕۆ (یەکشەممە، 8ی ئەیلولی 2019) بە واژووى کۆسرەت رەسوڵ عەلى، جێگرى سکرتێرى گشتى یەکێتى بڵاوکراوەتەوە، پێنج کەس وەک ئەندامى نوێى سەرکردایەتى یەکێتى دەستنیشان کران.

.

لە بڕیارەکەدا هاتووە “بەگوێرەى ئەو دەسەڵاتەی پێمان دراوە لە ماددەی 27 لە بڕگەی 5 وە ماددەی 29ی پەیڕەوی ناوخۆ، کۆبونەوەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە 7ی ئەیلولی 2019 دا، بڕیارماندا بە دانانی ئەو هەڤاڵانەی لای خوارەوە بە ئەندامی سەرکردایەتی”.

.

 

لە بڕیارەکەدا هەریەک لە (بورهان سەعید سۆفی، پۆڵا سیروان تاڵەبانی، مەحمود محەمەد، عوسمان بانیمارانی، چەتۆ ساڵح) وەک ئەندامى نوێى سەرکردایەتى یەکێتى دیاریکراوون.

.

دەربارەی بڕیارەکەى جێگرى سکرتێرى گشتى یەکێتى، ڕەهبەر سەید برایم، ئەندامی سەرکرایەتی یەکێتی بە ناس کوردی وت “بەشێک لەو کەسانە پێشتریش داوایان کردبوو ببنە ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی بەڵام دواکەوتبوو، بڕیارەکەى ئێستا لەلایەن کۆسرەت ڕەسوڵەوە دەرکراوە و لە کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسیدا باس کراوە”.

.

هاوکات پۆڵا سیروان تاڵەبانی بەرپرسی مەڵبەندی بەغدای یەکێتی کە بەپێی ئەم بڕیارە نوێیە بووەتە ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی بۆ ناس کوردی روونکردەوە، من و ئەو چوار هەڤاڵەی دیکەشمان پێشتر بە نووسراوی فەرمی داوامان کردبوو کە ببینە ئەندامی سەکردایەتی چونکە ئەو ئەرکانەی ئەنجامی دەدەین یەکسانە بە ئەرکی ئەندامێکی سەرکردایەتی و هەمان ئەرکمان هەیە لەو ئۆرگانانەی کاری تێدا دەکەین.

.

ئەندامە نوێکەی سەرکردایەتی یەکێتی، جەختى کردەوە “پێشتر لە ئەنجومەنی سەرکردایەتیدا کۆمەڵێک بۆشایی هەبووە و ئەندام کەمبوە، بۆیە مەکتەبی سیاسی بەباشی زانیوە کە ئەو بۆشاییانە بەم ئەندامە نوێیانە پڕ بکاتەوە  و کارەکان بەشێوەیەکی باشتر بەڕێوە ببەن”.

لەسەروبەندى ئەنجامدانى کۆنگرەدا پێنج کەس کرانە ئەندامى سەرکردایەتى یەکێتى [بەڵگە]

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل