Shadow Shadow

زۆربەیان هاووڵاتی عێراقن

لەسنوری نێوان توركیا و یۆنان چەند پەنابەرێك دەستگیركران

08:35 سێ شه‌ممه‌ 21 ئایار 2019
article image

ناس كورد-

فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراق-كوردستان، هەواڵی دەستگیركردنی ژمارەیەك لە پەنابەری لە سنوری نێوان توركیا و یۆنان بڵاوكردەوە كە زۆربەیان هاووڵاتی عێراقین.

.

لە راگەیەندراوێكی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراق-كوردستان كە وێنەیەكی دەست (ناس كورد) كەوتووە، هاتووە ” لەماوەی تەنها دوو رۆژی رابردوو لە ئیزمیر و ناوچەی چەشمەی سەر بە شاری ئیزمیر 126 پەنابەر دەستگیركران لەلایەن پۆلیسی دەریاوانی و جەندرمەی توركیاوە”.

.

فیدراسیۆنەكە لە راگەیەندراوەكەیدا ئاماژە بەوە دەكات پەنابەرەكان زۆربەیان خەڵكی عێراق و فەڵەستین و سوریا و وڵاتانی دیكە بوون.

.

بەگوێرەی راگەیەندراوەكە، لە شارۆچكەی دیكەمیش لە رۆژی 20/5/2019 بەلەمێكی پەنابەران دەستگیر كرا كە 28 پەنابەری هەڵگرتبوو بەرەو یۆنان بەڕێ دەكەوتن و هەروەها لەهەمان رۆژدا و لە ناوچەی ئایڤاجیكی سەر بە شاری چاناكاڵێی 34 پەنابەری دیكە دەستگیركراوون.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل