Shadow Shadow

لەساڵیادی کۆچی دواییدا، بەرهەمێکی حەسەن زیرەک نوێکرایەوە

22:45 چوار شه‌ممه‌ 26 حوزه‌یران 2019
article image

ناس کورد

عه‌بدوڵڵا جه‌مال سه‌گرمه‌، ئاوازدانەری کورد، بەرهەمێکی نوێکراوەی لە ساڵیادی کۆچی دوایی هونەرمەند حەسەن زیرەکدا بڵاوکردەوە.

.

عەبدوڵا سەگرمە لەبارەی کارە نوێکەیەوە دەڵێت: “ئه‌م كاره‌ی ئێستا له‌ ساڵیادی زیره‌كدا پێشكه‌شم كرد، یه‌كێكه‌ له‌و گۆرانییانه‌ی كه‌ له‌ ساڵانی حه‌فتاكاندا به‌ ئامێری زۆر ئاسایی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ تۆماركراوه، موزیكی تایبه‌تم بۆ داناوه‌، تۆمارم كردووه ‌و له‌گه‌ڵ ده‌نگه‌ ئۆریجیناڵه‌كه‌ی زیره‌ك خۆیدا‌ جارێكی دی تێكه‌ڵم كردووه‌ته‌وه‌”.

.

سەگرمە باس لەوە دەکات زیرەک ناسراوترین گۆرانیبێژی كوردی سه‌ده‌ی بیسته‌مه‌، كه‌ كاریگه‌رییه‌كه‌ی گه‌وره‌ی له‌سه‌ر گۆرانیبێژو موزیككارانی كورد به‌ گشتیی و موزیككارانی ناوچه‌كه‌ هه‌بووه‌.

.

هونەرمەند حەسەن زیرەک، لە 29ی تشرینی دووەمی 1921 لەگوندی هەرمێڵەی سەر بە شاری بۆکان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەدایکبووە، لە 26ی حوزەیرانی 1972 بە نەخۆشی شێرپەنجە کۆچی دواییکردووە، لەسەر داوای خۆی، لە کێوی ناڵەشکێنەی شاری بۆکان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە خاکسپێردراوە.

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل