fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

لەدوو ڕۆژى داهاتوودا بەربژێرێک بۆ سەرۆکوەزیران “یەکلایى دەکرێتەوە”

09:28 چوار شه‌ممه‌ 11 ئادار 2020
article image

ناس کورد-

پەرلەمانتارێکى عێراق ئاشکرایدەکات، لەماوەى دوو ڕۆژى داهاتوودا و لەکۆبونەوەیەکى لایەنە سیاسییە شیعەکاندا بەربژیرێک بەدەنگدان بۆ کابینەى نوێ حکومەتى عێراق یەکلایى دەکرێتەوە.

.

سالم تەحمیر تەفیڵى، ئەندامى پەرلەمانى عێراق بە ڕۆژنامەى سەباحى نیمچە فەرمیى حکومەتى عێراقى ڕاگەیاندووە، گفتوگۆى لایەنە سیاسیەکان بۆ دیاریکردنى بەربژێریک بۆ سەرۆکوەزیرانى نوێ بەردەوامە و 65 پەڕلەمانتاریش پێشنیارێکیان بۆ تێپەڕاندنى قەیرانى پێکهێنانى کابینەى نوێ خستووەتەڕوو، ئاماژەکانیش بۆ ئەوەدەچن لایەنە شیعەکان لە کۆبونەوەیەکیاندا پرسەکە یەکلایى بکەنەوە.

.

باسى لەوەش کردووە، هەوڵەکان بۆ یەکلاکردنەوەى بەربژێرێک بۆ سەرۆکوەزیرانى نوێ عێراق بەردەوامە و بۆ ئەو مەبەستەش تاوتوێى چەند ناوێک دەکرێت کە پێشتر خراونەتە ڕوو لەگەڵ چەند ناوێکى نوێتردا، لایەنێکى سیاسیش داوایکردووە دووبارە عادل عەبدولمەهدى بۆ پۆستەکە ڕابسپێڕدرێتەوە.

.

بەوتەى ئەو پەرلەمانتارە، بەهۆى ڕەتکردنەوەى لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە، بەرهەڵستى ڕاسپاردنەوەى عەبدولمەهدى دەکرێت بۆ پێکهێنانەوەى کابینەیەکى نوێ، ئەو کارەش دەبێتە هۆى زۆرترکردنى قەیرانەکان.

.

تەفیلى ئاشکراشى کردووە، لەدوو ڕۆژى داهاتوودا، دەنگدان بۆ دیاریکردنى بەربژێریک دەکرێت و لایەنە سیاسیەکان سوورن لەسەر ئەوەى ئەو پرسە بەپەلە یەکلایى بکەنەوە.

.

لەدواى کشانەوەى عەلاوى لەدوو ئەم مانگەدا لەپێکهێنانى کابینەى نوێ، هێشتا کەس بۆ جێگرەوەى دیارینەکراوە، لەکاتێکدا وادەى دەستورى بەرەو کۆتایی دێت بۆ دیاریکردنى جێگرەوەى و راسپاردنى لەلایەن سەرۆککۆمارەوە.

.

بەپێی دەستور، پێویستە لەماوەى 15 ڕۆژى دواى کشانەوەى عەلاوییەوە، کەسێک بۆ پێکهێنانى کابینەى نوێ بەربژێر بکرێت.

 

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل