fbpx
Shadow Shadow

لەدوای فڕاندنی لەلایەن چەند چەکدارێکەوە لە هەولێر.. “بڕۆ لەو شوێنە کار بکە کە باوکت دژایەتی پارتی تێدا کردووە”

18:21 چوار شه‌ممه‌ 07 ئاب 2019
article image

ناس کورد – سابیر عەبدوڵا

ڕاهێن یاسین، گەنجێکی دانیشتوی ناحیەی سەروچاوەى سەر بە قەزای ڕانیەیە و دەڵێت، دوای ئەوەى بە مەبەستى کارکردنی چووەتە شاری هەولێر و لە کۆمپانیایەک کاری مەندوبی کردووە، هێزێکى چەکدار بە جلی مەدەنییەوە لە بەردەم شوقەکەیدا فڕاندوویانە.

ڕاهێن یاسین کە باوکی ئەندامی دەستەى مامۆستایانی ناڕازی بووە ڕووداوەکەى بۆ ناس کورد گێڕایەوە و وتی، “دوای سێ کاتژمێر ئەشکەنجەدان، پێیان وتم “بڕۆ لەو شوێنە کار بکە کە باوکت دژایەتی پارتی تێدا کردووە.”

لەدوای فڕاندنی لەلایەن چەند چەکدارێکەوە لە هەولێر.. "بڕۆ لەو شوێنە کار بکە کە باوکت دژایەتی پارتی تێدا کردووە"

ڕاهێنی تەمەن 21 ساڵ دەڵێت، “دوای ئەوەى لە ڕانیە هیچ کارێکم دەستنەکەوت، چوومە هەولێر و وەک مەندوب کارم کرد، دوای دوو مانگ کارکردن هەستمکرد ئۆتۆمبێلێکى جامڕەش چاودێریم دەکات، منیش چوومە بنکەى پۆلیسی تەیراوە و ئاگادارم کردنەوە، ئەوانیش وتیان لە کامێراکانى چاودێرییەوە ئاگادارت دەبین و ژمارەیەکیان پێدام و وتیان ئەگەر ئۆتۆمبێلەکەت بینییەوە تەلەفۆنمان بۆ بکە.”

ڕاهێن بەردەوام بوو لە گێرانەوە و وتی، “ڕۆژێک لە کارەکەمەوە گەڕامەوە شوقەکەم لە گەڕەکی تەیراوای  شاری ھەولێر، چوومە خوارەوە بۆ بازاڕی تەیراوا خواردن بکڕم بۆ ئێوارە  لەناکاو دوو ئۆتۆمبێلی جامڕەش لە جۆری  تاھۆ و تیۆتا لاندگرۆز کە ھەشت چەکداری تیادابوو پەلاماریان دام و سەریان خستم و چاویان بەستم و نەمزانی بۆ کوێم دەبەن، بەڵام ئەوەنەم زانی دوای ماوەیەک خراپ ئەشکەنجەیان دام و زۆریان لێدام بە داری کارەبا و شەق و زلـلە و دواتر ھێنامیانەوە بۆ شوقەکە و لەوێ فڕێیان دام و پێیان وتم “بە باوکت بڵێ لەکوێ دژایەتی پارتی و بارزانی دەکات ھەر لەوێش ئیش لکات و ھەر ئەمشەو ھەولێر جێبھێڵە و بڕۆرەوە، منیش خێراق پەیوەندیم بە کەسوکارەکەم کرد و هاتن بردمیانەوە.”

لەدوای فڕاندنی لەلایەن چەند چەکدارێکەوە لە هەولێر.. "بڕۆ لەو شوێنە کار بکە کە باوکت دژایەتی پارتی تێدا کردووە"

ئەوە لە کاتێکدایە باوکی ڕاهێن بەناوی یاسین عەبدوڵا پیشەی مامۆستایە و پێشتر ئەندامی دەستەی مامۆستایانی ناڕازی بووە و لە خۆپیشاندانەکاندا بەشداری کارای ھەبووە.

یاسین عەبدوڵا بە ناس کوردی وت، “ئەو کارەی پارتی کردوویەتی ئەوپەڕی ترسنۆکانەیە و ئێمە کاتی خۆپیشاندانەکانیش تەنھا داوای مافی ڕەوای خۆمان دەکرد.”

لەدوای فڕاندنی لەلایەن چەند چەکدارێکەوە لە هەولێر.. "بڕۆ لەو شوێنە کار بکە کە باوکت دژایەتی پارتی تێدا کردووە"

دەشڵێت، سکاڵای یاسایی لە دادگای بەرایی ڕانیە لەسەر ھێزە ئەمنیەکان و لیژنەی ئەمنی ھەولێر تۆمار دەکەن و ئەوان بە بەرپرسیاری یەکەم دەزانن لە ئەشکەنجەدانی کوڕەکەیان.

وتیشی، “بەھۆی ئەشکەنجەدانەوە، کوڕەکەی توشی حاڵەتی نەفسی بووە و لە بارودۆخێکی خراپدا ژیان دەگوزەرێنێت چونکە جگە لە ئازاری جەستەیی ئازاری دەرونیش دراوە.”

 

 

 

لەدوای فڕاندنی لەلایەن چەند چەکدارێکەوە لە هەولێر.. "بڕۆ لەو شوێنە کار بکە کە باوکت دژایەتی پارتی تێدا کردووە"   لەدوای فڕاندنی لەلایەن چەند چەکدارێکەوە لە هەولێر.. "بڕۆ لەو شوێنە کار بکە کە باوکت دژایەتی پارتی تێدا کردووە" لەدوای فڕاندنی لەلایەن چەند چەکدارێکەوە لە هەولێر.. "بڕۆ لەو شوێنە کار بکە کە باوکت دژایەتی پارتی تێدا کردووە"

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل