fbpx
Shadow Shadow

قۆناغی دووەم دەستیپێکرد

لەدوای سعودیە.. عەبدولمەهدی هەوڵەکانى نێوەندگیریی تەواو دەکات و دەچێتە ئێران

15:26 شه‌ممه‌ 28 ئه‌یلول 2019
article image

ناس کورد-

لەدواى سەردانەکەى بۆ سعودیە، بڕیارە ئەمشەو عادل عەبدولمەهدی بەرەو تاران بفڕێت و  ناس کوردیش ئامانجى سەردانەکەى ئاشکرادەکات.

.

ئه‌مڕۆ، شه‌ممه‌ 28ى ئه‌یلولى 2019، بەدر زیادى، په‌ڕمانتارى هاوپه‌یمانى سائیرون له‌ په‌رله‌مانى عێراق به‌ ناس كوردى ڕاگه‌یاند، عادل عەبدولمەهدی به‌ مه‌به‌ستى ته‌واوكردنى ئه‌ركى نێوه‌ندگیرى به‌ره‌و ئێران ده‌كه‌وێته‌ ڕێ و له‌و باره‌شه‌وه‌ نامه‌یه‌كى سعودیه‌ش بۆ ئارامكردنه‌وه‌ى بارودۆخه‌كه‌ ده‌گه‌یه‌نێته‌ ئه‌و وڵاته‌.

.

بەغدا چاوەڕێی باوەشی دوو دراوسێکەیەتی.. ناس کورد هەگبەی عەبدولمەهدی بۆ کەنداو ئاشکرا دەکات

.

به‌پێى به‌داداچونه‌كانى ناس كورد، له‌میانى سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ سعودیه‌ عه‌بدولمه‌هدى وه‌ڵامى ئه‌رێنى له‌لایه‌ن به‌رپرسانى ئه‌و وڵاته‌وه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنى گرژییه‌كانى نێوان ئێران و سعودیه‌ به‌ده‌ستگه‌یشتووه‌ بۆیه‌ به‌ره‌و تاران ده‌كه‌وێته‌ ڕێ.

.

به‌وته‌ى زیادى، “تاوتوێكردنى پرسى ئاساییكردنه‌وه‌ى بارگژى ناوچه‌كه‌ و ده‌ستپێكردنى دانوستانی دور له‌شه‌ڕ و ململانێى ته‌وه‌رێكى سه‌ره‌كى سه‌ردانه‌كه‌ى عه‌بدولمه‌هدى ده‌بێت.”

.

زیادى ئه‌وه‌شى ڕوونكرده‌وه‌، عێراق پێگه‌یه‌كى تایبه‌تى هه‌یه‌ به‌تایبه‌ت له‌ پرسه‌كانى سه‌قامگیرى ئاسایشی سیاسى و ئه‌منیدا ڕۆڵى به‌رچاوى له‌ناوچه‌كه‌دا هه‌یه‌ و كاریگه‌ریه‌كانیشى له‌و باره‌وه‌ به‌ڕوونى دیاره‌، به‌ڵگه‌ش له‌سه‌ر ئه‌وه‌ پێشوازییه‌ گه‌رمه‌كه‌ى سعودیه‌یه‌ كه‌ وه‌ڵامى ئه‌رێنیى داوه‌ته‌وه‌ و شه‌ڕى ناوێت.

.

زیادى باسى له‌وه‌شكرد، سعودیه‌كانیش ئه‌وه‌ ده‌زانن كه‌ هه‌ڵگیرسانى شه‌ڕ كاریگه‌رى خراپیشى بۆ سه‌ر ناوچه‌كه‌ و به‌عێراقیشه‌وه‌ ده‌بێت، سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى ئه‌مریكاش له‌گه‌ڵ ئاسایى كردنه‌وه‌ى بارودۆخه‌كه‌دایه‌، گه‌رچى فڕۆكه‌یه‌كى بێ فڕۆكه‌وانیشى خرایه‌ خواره‌وه‌ به‌ڵام وه‌ڵامى نه‌دایه‌وه‌ و هه‌ره‌وه‌ها ئه‌مریكا 88 سیستمى به‌رگرى پاتریۆتیشى له‌ناوچه‌كه‌دا هه‌یه‌ به‌ڵام هیچ هێرشێكى نه‌كرده‌ سه‌ر ئه‌نجامنه‌دارنى هێرشه‌كه‌ى سه‌ر ئارامكۆ.

.

په‌رله‌مانتاره‌كه‌ى هاوپه‌یمانى سائیرون ئه‌وه‌شى ئاشكراكرد، “پێش پرس و ڕاوێژ و ده‌ستپێشخه‌رییه‌كى سه‌ره‌تا نێوان ئه‌و دوو وڵاته‌، عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌ردانه‌كانى ئه‌نجامنه‌داوه‌ و سه‌ركه‌وتنى عێراقیش له‌ چاره‌سه‌ركردنى پرسى ده‌ستبه‌سه‌راگرتنى دوو بارهه‌ڵگر له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه‌ یه‌كه‌م هه‌نگاوى ڕۆڵی میانگرییه‌كانى عێراقه‌ له‌و باره‌وه‌.”

.

له‌ به‌یاننامه‌یه‌كیشدا نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق ڕایگه‌یاند، دیدار و كۆبونه‌وه‌ چڕوپڕه‌كانى عه‌بدولمه‌هدى بۆ دۆزینه‌وه‌ى ڕێگه‌چاره‌یه‌كه‌ بۆ ناكۆكیه‌كانى نێوان ئێران و سعودیه‌.

.

ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌شكراوه‌، به‌رپرسانى سعودیه‌ وه‌ڵامى ئه‌رێنیان پیشانداوه‌ و بارودۆخه‌كه‌ش به‌ره‌و قۆناغى چاره‌سه‌رى ده‌ڕوات بۆ ئه‌وه‌ى ڕێگرى له‌سه‌ر هه‌ڵدانى شه‌ڕ و ناكۆكى بگیردرێت.

 

هاوكات سه‌رچاوه‌یه‌كى باڵاى سیاسیش كه‌ نه‌یویست ناوه‌كه‌ى بڵاوبكرێته‌وه‌ به‌ ناس كوردى ڕاگه‌یاند، ئامانجى نێوه‌ندگیرى عێراق له‌نێوان ئێران و سعودیه‌دا بۆ هێنانه‌دى كۆبونه‌وه‌یه‌كى دوو قۆڵى نێوان ڕۆحانیى و جێنشینى سعودیه‌یه‌ له‌ به‌غدا.

.

سه‌رچاوه‌كه‌ باسى له‌وه‌شكردووه‌، عێراق ده‌ستیكردووه‌ بە لێدانى زه‌نگ له‌گه‌ڵ سعودیه‌ و ئێران و  هه‌ر به‌ره‌و پێشچونێكیش لەو پرسەدا به‌دوور ده‌بێت له‌ هه‌ر به‌شداریه‌كى ئه‌مریكا.

به‌گوێره‌ى زانیاریه‌كانیش، وروژاندنى دۆسییه‌ى یه‌مه‌ن جێى بایه‌خى عێراق ده‌بێت و له‌ كۆبونه‌وه‌كانى له‌گه‌ڵ ئه‌و دوو وڵاته‌دا باسى لێوه‌ ده‌كرێت.

.

به‌پێى پلانه‌كانى ئه‌مریكاش بۆ ناوچه‌كه‌، دۆسیه‌ى یه‌مه‌ن هیچ بایه‌خێكى نیه‌، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات بێ ئه‌مریكا، ئێران و سعودیه‌ به‌ئاسانى بتوانن له‌سه‌ر پرسى ئه‌و وڵاته‌ بگه‌نه‌ ڕێگه‌وتن.

.

له‌ ئەگەرى سه‌ركه‌وتنى عێراق له‌و نێوه‌ندگیریه‌دا ده‌توانرێت دۆسیه‌ى به‌رده‌وامى په‌یوه‌ندییه‌كانى وڵاتانى ناوچه‌كه‌ به‌تایبه‌ت له‌نێوان ئێران و سعودیه‌ له‌ڕێگه‌ى به‌غداوه‌ به‌رده‌وام بێت ئه‌وه‌ش بێ ئه‌وه‌ى دۆسیه‌كه‌ به‌ واشنتۆندا تێپه‌ڕببێت، كه‌ ماوه‌یه‌كه‌ گرژى و ئاڵۆزى له‌ڕاده‌به‌ده‌رى به‌خۆیه‌وه‌ بنییوه‌.

.

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل