fbpx
Shadow Shadow

لەدوای دەنگۆی بازرگانە کوردەکە.. تەندروستی هەرێم ڕەتیدەکاتەوە کۆرۆنا گەیشتبێتە هەولێر

20:55 سێ شه‌ممه‌ 28 كانونی دووه‌م 2020
article image

ناس کورد-

لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەنگۆیەک بڵاوبووەتەوە کە گوایە “یەکەم حاڵەتی نەخۆشی کۆرۆنا لە هەولێر تۆمارکرا بێت”، بەڵام وەزارەتى تەندروستی هەرێم ڕەتیدەکاتەوە.

.

لە چەند هەژمار و پەیجێکی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان وا بڵاوکراوەتەوە کە “سەرمایەدارێکی کوردستان بەناوی (م.ع.خ) دوای ئەوەی لەوڵاتی چین گەڕاوەتەوە هەرێم لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر پشکنینی بۆ ئەنجامدراوە و دەرکەوتوە کە هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنایە.”

.

لەبارەى ئەو دەنگۆیە، محەمەد قادر خۆشناو، وتەبێژی وەزارەتى تەندروستی بە ناس کورد ڕاگەیاند، ئاگاداری بڵاوبوونەوەى ئەو دەنگۆیە هەین، بەڵام بە هیچ شێوەیەک وەها حاڵەتێک بوونی نییە و هەواڵێکی تەواو بێبنەمایە.”

.

وتیشی، “چەندینجار خەڵکی کوردستانمان دڵنیا کردووەتەوە کە هیچ مەترسییەک لەسەر هەرێم نییە و تائێستاش لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا هیچ حاڵەتێک تۆمار نەکراوە.”

،

لیژنەی تەندروستی نیشتیمانی چین ڕایگەیاند، ژمارەى توشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە بەرزبوونەوەدایە و تائێستا نزیکەى پێنج هەزار کەس توشى ڤایرۆسەکە بوون.

،

لیژنەی تەندروستی نیشتیمانی چین ئەمڕۆ (سێشەممە) لە ڕایگەیاندراوێکدا ڕایگەیاند “ژمارەى توشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە بەرزبوونەوەدایە و تائێستا 4515 کەس بە گوێرەی ئامارەکانی  وەزارەتی تەندروستی چین گیرۆدەی نە خۆشییەکە بوون”.

،

ئاماژەی بەوەشکردووە  کە ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لە دەستداوە بەرزبووەتەوە بۆ 106 کەس.

،

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل