fbpx
Shadow Shadow

"لەدوای هەڕەشەکانى ترەمپ"

لەدوای تویتەکەى ترەمپ “ئامادەین بۆ وەڵامدانەوە”.. پۆمپیۆ تەلەفۆنی بۆ عەبدولمەهدی کرد

11:51 دوو شه‌ممه‌ 16 ئه‌یلول 2019
article image

ناس کورد-

لە سەروبەندی هێرشەکانى سەر کۆمپانیای ئارامکۆی سعودی، مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەى ئەمریکا پەیوەندی تەلەفۆنی بە عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی عیراقەوە کرد.

ئەمڕۆ دووشەممە، 16ی ئەیلولی 2019، نوسینگەى سەرۆک وەزیرانی عێراق لە ڕاگەیەنراوێکدا پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەى ئاشکراکردووە بەڵام هیچ باسێکى لە ناوەڕۆکی پەیوەندییەکە نەکردووە.

رئيس مجلس الوزراء السيد عادل عبد المهدي يتلقى اتصالا هاتفيا من وزير الخارجية الامريكي مايك بومبيو.

Gepostet von ‎عادل عبد المهدي Adil Abd Al-Mahdi‎ am Montag, 16. September 2019

پەیوەندییەکەى پۆمپیۆ لەکاتێکدایە دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاند، ئەمریکا لەوپەری ئامادەباشیدایە بۆ “وەڵامدانەوەی ئەو هێرشەى کە ژێرخانی نەوتیی سعودیەی کردە ئامانج” و واشنتنیش ئێران بە بەرپرسیار دەزانێت.

ترەمپ لە تویتێکیدا دەڵێت، “کەرتی نەوتی سعودیە ڕوبەڕوی هێرش بووەتەوە، هۆکارێک هەیە بۆئەوەى بزانین هێرشکارەکە کێیە و لەوپەڕی ئامادەباشیداین بۆ وەڵامدانەوەى لەسەر بنەمای لێکۆڵینەوەکان، بەڵام چاوەڕێی شانشینی سعودیە دەکەین بزانین ئەوان کێ بە هۆکاری هێرشەکە دەزانن و بە چ شێوازێک وەڵام بدەینەوە.”

هاوکات هەر دوێنێ نوسینگەى سەرۆک وەزیرانی عێراق ئەو “بانگەشانەى” ڕەتکردەوە کە خاکی عێراق بەکارهێنرابێت بۆ هێرشکردنە سەر سعودیە.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل